عەمید سەرحەد قادر: ئەوانەی ڕیفراندۆمیان ئەنجامدا ئازادن کەچی من لەسەر ڕیفراندۆم فەرمانی دەزگیرکردنم بۆ دەرچووە

لەلایەن ستاندار Posted on 431 جار بینراوە

ستاندەر

عەمید سەرحەد قادر فەرماندەی پێشوی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک لەمیانی بەشداریکردنی لەبەرنامەی تاوتووێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی گلەیی پاڵپشتی نەکردنی لە لایەن پارتیەوە کردوو وتی ئێمە لەبەر پارتی ئاوارە بووین بەڵام پارتی ئێمەی پشتگوێ خستووە. وتیشی لەلای پارتی نەجمەدین کەریم لەلایەک و من و بریندار و کەسوکاری شەھیدانی کەرکوک لەلایکی تر.

عەمید سەرحەد قادر لەسەر پرسی دەزگیرکردنی نەجمەدین کەریم گوتی نەجمەدین کەریم خۆی دەڵێت لەسەر کێشەی سەیارە دەزگیر کراوم کەچی پارتی وایلێکردووە کە لەسەر پشتیوانی ڕیفراندۆم دەزگیرکراوە. ھەروەھا وتی لەلای ماڵی بارزانی نەجمەدین کەریم بووە بە ڕەقەم یەک و ڕێزێکی تایبەتی ھەیە لای ئەوان.

عەمید سەرحەد قادر لەدرێژەی قسەکانی وتی تەنھا منم کە لەسەر پاڵپشتی و بەشداریکردن لەڕیفراندۆم فەرمانی گرتنم بۆدەرچووە. وتی من لەسەر ڕیفراندۆم بڕیاری دەزگیرکردنم بۆ دەرچووە کەچی ئەوانەی ڕیفراندۆمیان ئەنجامدا ئازادن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.