با ڕاستگۆبین کەمێک لەمێژوو بۆئێستا،،،

لەلایەن ستاندار Posted on 302 جار بینراوە

ئاسۆ فتاح اسماعیل

ئێمە بۆچی ناتوانین یەکگرتووبین ؟
ئەمە پرسیارێکە ڕەنگە وەڵامەکەی ئاسانبێت بۆ ئێستا
بەڵام ڕەنگە ئەگەر بەپێی مێژوو وەڵامی بدەینەوە ئەوە وەڵامێکی ڕاسترو وردترو بەبەڵگەوە دەستمان بکەوێت ،
کێن ئەوانەی خاوەن شارستانیەت و مێژوون؟ یان مێژوو دروست ئەکەن ؟
ھەموو ئەوانەی کەشتی مەزن بنیات ئەنێن کە مەزنترینیان شارستانیەتە کە لەچەندین شت پێکھاتووە ،،،
بەم شێوەی خوارەوە ،،،
۱)مێژوو بۆمان ئەگێڕێتەوە بۆچی عێراقێ کۆنەکان یەکگرتووبو نو بەیەکەوە کاریان کردووە ؟؟؟!!!
چونکە لافاوی دیجلەو فوڕات ناچاری کردوون کە ھاوکاری یەکتری بکەن بەمەبەستی درووست کردنی بەنداو بۆ پاراستنی سەروماڵیان لەمەترسی ،کەئەمەش کارێکی مەزنەو دواتریش کۆبونەوەیان لەدەوری یەکتری بەمەبەستی ڕەواندنەوەی مەترسی و نەخۆشێکان ئەمانەش بەتەنیا و چەند دەستەو گرووپێک ناکرێن سەرئەنجام ئەوان خاوەنی ئەوشارستانیەتەن کەپێکھاتەکەی ،سۆمەری بابلی ئەکەدی کلدی ئاشوری بووە ھەرچەندە سۆمەریەکان کوردیش بوبن و کۆچیان کردبێت بۆئەوێ ،،،
۲)بۆچی چینیە کۆنەکان شورەی مەزنی چینیان درووست کرد ؟؟؟
چونکە ئەوان چاویان لەئایندەبووەو ھەوڵی پاراستنی دەوڵەتە مەزنەکەیان داوە بۆیە بەمەزنی بیریان کردۆتەوەو بیرکردنەوەی مەزنیش کاری مەزنەکانە ،،،
ئەوان لەوسەردەمانە ئەوەیان کردبێت ئەبێت ئێستاش ھەر بەمەزنی بژین چونکە ئەم بیرکردنەوەیان گواستۆتەوە بۆ نەوەکانیان ،،،
۳)بۆچی ئەبێت یابان پێشبکەوێت ؟؟؟
چونکە یابان ھەرخۆی پێشکەوتوبوو بەڵام ھەڵەی ھەبوو داننان بەھەڵەکاندا سەرەتای گواستنەوەی سارستانێتی ئەوان بوو لە جەنگی دووەمی جیھانیەوە بۆ یابانی ئەمڕۆ
٤) ئێمە چیمان بونیات ناوە لەمێژوی خۆماندا تا نیشانەی یەکگرتووی و بەھێزیمان بوبێت و نەوەکانی داھاتوومان لەھەموو بارودۆخێکدا بۆی ژیابن و ھەوڵی پاراستن یان زیندو کردنەوەو پێشخستنی دابووبن ؟؟؟
جگە لەژیانی ناو چیاو کارکردن بەچەند دەستەو تاقمێک بڕوا ناکەم ھیچمان بەرھەم ھێنابێت کەسەرئەنجام چەند زاراوەیەکی زمانی بەرھەمھێناوەو ،دواتریش چەندە لەبەر دوژمنانمان خۆمان شاردۆتەوە ئەوەندەش لەبەر یەکتری چونکە ئەگەر بەمێژووی ڕاستی کوردا بچینەوە ئەوە ململانێ ناوخۆییەکانمان زیاترن لەو ململانێیانەی کە لەپێناو شتی مەزن و بۆدروستکردنی مێژوو ئەنجاممان داون ،،،
ئەمەش خۆ بچوککردنەوە و بچوککردنەوەی مێژووی نەتەوەکەم نیە بەڵکو پەنجەدانانە لەسەر بەشێکی بچوک لەو ڕاستیەی کە بەدرێژایی مێژوو ڕامان کردووە لێی چونکە مێژوو بەدرۆو خۆ خەڵەتاندن و میلەت خەڵەتاندن دروست ناکرێت ،،،
کە ھەموو مێژوی کورد ئەگەر بەڕاست و ڕەوانی دوور لەسۆزو عاتیفە شەنوکەویکەی کۆمەڵێک ڕاستی دڵخۆشکەرت بەرچاو ناکەوێت کەلەدەرەوەی عاتیفە بۆئامانجێکی مەزن تێکۆشابێت ،،،
کەواتە ئێمە پاشماوە مێژووییە مەزنەکانمان کامانەن ؟؟؟ کە نیشانەی یەکدەستی و یەک دڵی و بەیەکەوە تێکۆشان بوبێتن بۆئەو سەردەمەو بۆ ئایندەی ئەوسەردەمانەشمان ؟؟؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.