بەهۆی تۆمەتی گەندەڵیەوە هەوڵی لە کارخستنی فواد حوسێن و چوار وەزیریتری عێراق دەەدرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 221 جار بینراوە

ستاندەر

ئەنجومەنی نێنەرانی عێراق هەوڵی لەكارخستنی 5 وەزیری كابینەکەی  عادل عەبدولمەهدی دەدات.ڕیاز مەسعودی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سائیرون ڕایدەگەیەنێت: لە لایەن بەشێکی پەرلەمانتاران هەوڵ دەدرێت هەریەکە  لەنەعیم ڕوبەیعی وەزیری گەیاندن و پەیوەندییەكان، لوئەی خەتیب وەزیری كارەبا، فوئاد حوسێنی وەزیری دارایی، سامر غەزبانی وەزیری نەوت، محەمەد عانی وەزیری بازرگانی لە کاربخرێن،ئەو پەرلەمانتارە هەروەها ئاشکرادەکات کە ئەو  5 وەزیرە ڕێوشوێنی لێپرسینەوە و دادپەروەری دەیانگرێتەوە و تۆمەتی ئەوەشیان لەسەرە، كە لە گەندەڵییەوە گلابن و پابەندی بەرنامەی حكومەت نەبووبن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.