ستاندەر
لە گفت وگۆیەكی سكرتیری (پ د ك) فازیل میرانی كۆمەلیك نهینی لەسەر ئەو سەركردانەی یەكیتی ئاشكرا كرد كە نزیكن لە پارتی ، ووتی ئەو سەركردانە پیشنیاری تازەیان كردوە كە كاك مسعود تەنها مەرجەعی پارتی نەبیت هی ئیمەش بیت ، ووتی بەلگەی تەواوم لایە بۆ ئەو راستیە ، ووتیشی 16ی ئۆكتۆبەر خیانەتەو ناتوانین دەمی خەلك بگرین و 16 ریكەوتنی تر بكەین باسی 16ی ئۆكتۆبەر هەر دەكەین ، جاریكی تریش میرانی باسی قوباد تالەبانی واكردبوو كە نیوەی یەكیتیەو نیوەكەی تری پارتیە …، ئەو لیدوانانەی میرانی جاریكی تر ناكۆكی دەخاتەوە ناو (م س)ی یەكیتی خۆبەخۆو و بەشەكانی تری ،ئەگەر بەخیرایی (م س)ی یەكیتی روون كردنەوە نەدات ، چونكە دەنگۆیەكی زۆر هەیە كە بەشیك لە (م س)ی یەكیتی ئینتمایان گۆڕاوەو بووینە حزبیكی تر ،سێ ئەندامی (م س)ی یەكیتی و سەركردایەتیەك ئیستا بە فەرمی لای پارتی كار دەكەن ، پیشوو تریش (شیخ لاهور)ووتبووی بەشیك لە (م س) خزمەتی حزبی تر دەكەن و مەلەفیان كەوتۆتە لای ئەوان و لەكۆنگرەش ئاشكرای دەكەم ، مەولود چاوشئۆغلۆش بە ئاشكرا باسی لەدوو سەركردەی یەكیتی دەكا كە لە رێی حزبیكی تر هەوالیان بۆ توركیا هیناوە ،