لە پارێزگای سلێمانی برایەک براکەی خۆی دەکوژێت

لەلایەن ستاندار Posted on 302 جار بینراوە

ستاندەر

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە ، لە گوندی کانی کەوەی سەر بە ناحیەی وارماوا (زەرایەن) برایەک براکەی خۆی دەکوژێت.

لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە ” دوێنێ شەو لە گوندی کانی کەوە سەر بە ناحیەی واراماوای قەزای شارەزوور کەسێک بە ناوی (ن ع ف) بە گوللە لەسەری براکەی خۆی دەدات بە ناوی (ه ع ف) و لە ئەنجامدا بە سەختی بریندار دەبێت “.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ” دوای ئەوەی بریندارەکە لەبەر سەختی برینەکەی دەیبەن بۆ سلێمانی بەڵام لە ڕێگەدا گیان لە دەست دەدات “.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت ” دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ پۆلیس شوێنی بکوژەکەیان دۆزییەوە و دەستگیریان کرد ، لە ئێستاشدا بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی لای پۆلیس دەستبەسەرە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.