ستاندەر
سەرکردەیەکی عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دروستکردنی هێزی چەکدار لە شاری کەرکوک تۆمەتباردەکات،جاسم بەیاتی سكرتێری یەكێتی ئیسلامی توركمانەكانی عێراق لەلێدوانێكیدا بۆ پێگەی مەعلوومە رایگەیاند،دەركەوتنی گرووپی چەكداری كوردی لە كەركوك، كە داوا لە هێزە فیدرالییەكان دەكەن پارێزگای كەركوك بەجێبهێڵن و هەڕەشەی هێرشكردنە سەر هێزە عێراقییەكان دەكەن پەیامێكی تەحەددای روونە بۆ عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیری عێراق ،ئەوەش لەو ڕێوشوێنانە دەچێت، كە كاتی خۆی و لەكاتی بوونی نەجمەدین كەریمی پارێزگای پێشووی كەركوك دەكران،هەروەها دەڵێت،ئەو گرووپە چەكدارییانە هەڕەشە لەهاووڵاتیان دەكەن و بەزەبری هێز دەست بەسەر دامەزراوە ئابووری و پرۆژەكانی وەبەرهێناندا دەگرن بێئەوەی هیچ هێزێك هەبێت بەرپەرچیان بداتەوە،لە دڕێژەی قسەکانیدا ئەو سەررکردە عێراقیە ووتی، ئەو گرووپە چەكداریانە لە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نزیكن لەپێناوی ڕێخۆشكردن بۆ دووبارە گەرانەوە بۆ كەركوك