ئەگەرەکانی دوای دۆڕانی ئەستەمبۆل

لەلایەن ستاندار Posted on 285 جار بینراوە

مەھدی کاوانی

پێش ئەوەی بێمە سەر ئەو ئەگەرانە بە پەندێکی کوردی دەست پێ دەکەم کە دەڵێ حوزر لە قەبیحاتی گەورەترە .
ئەردۆگان بە ١٣ ھەزار دەنگ ئەستەمبۆلی لە ھەلبژاردنی ٣١ ی ئازار دۆڕاند ، پێی ڕازی نەبوو ، لە ھی دووەم کردیە ٧٧٥ ھەزار دەنگ .
بە بۆچوونی خۆم سیناریۆیەکانی دوای ھەلبژاردن لە ئەستەمبۆل و تەواوی تورکیا ، ھەندێکیان لەو خالانەی لای خوارەوە دەبینمەوە .
١- لە ڕۆژی ھەلبژاردن پۆستێکم لە فەیس بووک دابەزاند گۆتم کورد نەک ھەر حەسمە بەلکو پشکی دیاری کراوی خۆی دەبێ لە رەسمی سیاساتی لەمەودوای تورکیا .
٢- ژمارەی دەنگدەری کورد لە ئەستەمبۆل یەک ملیۆن و دوو سەد ھەزار دەنگدەر بووە ئەگەر یەک ملیۆن لە ناویاندا دەنگی خۆی دابێتە ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ ، ھەر دەکاتە ئەوەی کە دەنگی کورد مورەشەحی جەھەپەی گەیاندە بردنەوە .
٣- بە ھەر حال بۆ لەمەو دوا ئاکەپەو جەھەپەو ھادەپ دەکەونە ناو تەوازوناتی رەسمكردنی سیاسەتی تورکیا . ئاکەپەو جەھەبە بە حوکمی ئەوەی دەنگەکانیان لە ئاستی ھەموو تورکیا لە یەک نزیکەو ھادەپیش بە حوکمی ئەوەی خۆی بە لای ھەریەک لە ئەکەپەو جەھەپە بدا ، کاریگەری دەبێت لە دەست نیشان کردنی لەمەودوای سیاسەتی تورکیاو حەسمیشە و بە ھۆیەوە چەندەھا سیناریۆ لە گەڵ خۆی دەھێنێتە پێشەوە و ھەندێکیان لەمانە ؛
٤- ئەردۆگان بە سیاسەتەکانیدا ، دابچێتەوەو ئاشتەوایی لە گەڵ ئیمیرالی وقەندیل و ھادەپ و ڕۆژئاوا بکاو لە عەفرین بکشێتەوەو بە مەھەپە بڵێ بای .
٥- تورکیا ئەو کاتە دەتوانی ئەمە بکا کە پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئەمەریکا ئاسایی بکاتەوەو دژە موشەکی ئێس چوار سەد لە ڕووسیا نەکڕێ و زیندانە سیاسیەکانی تورکیا ھی کوردو تورک خالی بکاو لە گەڵ جەھەپەش لە سەر یەک خەت بن کە ھاوکار بن لە گەڵ ڕژێمی بەشار ئەسەد بۆ لێدانی گروپە ئیسلامیە توند ڕەوەکان .
٥- ئایا ئەکەپەی ئەردۆگان ئەمە دەکا یان دەتوانی ئەمە بکا ، بە بۆچوونی خۆم ھەردو بژاردەی نەخێرە چونکە مەسەلەکە پەیوەندی بە باکگراوندی ئیخوانی خۆی و تەوازوناتی سیاسی نێوان ڕووسیاو ئەمەریکاوە ، ھەیە .
٦- بەردەوامی دان بە سیاسەتی باری نائاسایی و شەڕکردن لە گەڵ پەکەکەو دروست کردنی گیرو گرفت لە گەڵ کوردی ڕۆژئاوا، و بەردەوام بوون بە پالپشتی کردنی ڕێکخراوە ئیسلامیە تیرۆریستەکان و زیاتربەند کردنی ئازادیە سیاسیەکان و بەردەوام بوون لە بەکار ھێنانی سیاسەتی قەویم واتە گۆڕینەوەی شارەوانیەکان لە ھی ھادەپ بە کەسانی حیزبەکەی و ئەو جارەی جەھەپەش بگرێتەوە .
٧- بە بڕوای خۆم ئەو ئەگەرە تورکیا بەرەو دابەش بوونی توندی سیاسی و گرژی و ناڕەزایی و خۆپیشاندانی سەرتاسەری تورکیا دەبات و زەرەمەندی یەکەم ئاکەپەی ئەردۆگان دەبیت .
٨- ئەو دۆڕاندنە ھەرەفراوانەی ئەردۆگان ، زەمینە بۆ نەیارەکانی ھەمان حیزبی ئەردۆگان خۆش دەکات لە بابەت عەبدولا گۆل و داود ئۆغلۆ و ئیدی و ئیدی کە حیزبێکی نوێ لە دژی ئەردۆگان لە ناولەشی ئەکەپە پێک بێنن و پێیەوە ئەردۆگان دوو ئەوەندەی تر بچووک بێتەوە .
٩- دامەزراوەی گولەنیش لە حالەتی ئامادەباشی دانە ھەم بۆ دووبارە خۆ بنیاتنانەوە ھەم بۆ خۆئامادەکردنیان بۆھاوکاری کردنی ئەگەری دروست بوونی ئەو حیزبە نوێیە .
١٠- جەنەرالە کۆنەکانی ئەرگەنەکۆن و سوپا دەتوانن سوود لە لاوازی ئەردۆگان ببینن بۆ دووبارە خۆ ئامادەکردنی کودەتا
١١- ھەلبژاردنی پێش وەختیش واتە پێش ساڵی ٢٠٢٣ لە ژێر ھەندێ لە پاساوەکانی ئاماژەکانی سەرەوە ، ئەگەرێکی کراوەیەو ڕەنگە سالەکی پێ نەچێ بکرێ و پێیەوە ئەردۆگان لە کۆشکی سەلتەنەت دەربکرێ و زۆربەی سیاسەتەکانی ئاکپارتی ئاوەژووبکرێنەوە .
١٢- ئەگەری وەھاش ھەیە تورکیای ئەردۆگانی ئێستاو بەو لاوازیە ناوخۆیەی ئێستای ، ھەر یەک لە ئەمەریکاو ڕووسیا بە قازانجی خۆیان وەری چەرخێننەوە . بەڵام لەو ڕووەوەش تورکیا بیەوێ بە ھەر دیوێکیان بکەوێتەوە ، دیوەکەی تر پەرچە کرداریان ببێتن .
١٣- مەسەلەکە و ئێستاکە زیاتر لە کڕین و نەکڕینی مووشەکی چوار سەدی ڕووسیە کە کەمتر لە مانگێکی ماوە دەبێ تورکیا لە ڕووسیا ئیستلامی بکات .
١٤- ئایا ئەردۆگان ئەو ئیستلامە دەکات یان پەناوپێچ دەبینێتەوە ، بۆ دوا خستنی . ئایا ڕووسەکان بواری دوا خستنەکەی پێ دەدەن یان نا .
١٥- ھەر یەک لە ڕووسیاو ئەمەریکا خالی لاوزی تورکیای ئەردۆگانیان لە بەر دەستە ، بۆ گرتنە بەری پرچە کردار لە دژی .
١٦- ھی رووسەکان دەرکردنی تەواوەتیان لە ناو خاکی سوریاو پڕۆتۆکۆلە ئابووریەکانیان لە گەڵی و کوردیشی بخە سەر . ھی ئەمەریکیەکان تیژ کردنەوەی ھادەپو قەندیل و جەھەپە و دامەزراوەی گولەن .
١٧- بە کورت و کرمانجی ئەستەمبۆل بەو وەزعەی ئێستای دوا خەریتەی سیاسی و دەسەلاتدارێتی لە تەواوی تورکیا دەست نیشان دەکا و با چاوەڕوان بین .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.