ستاندەر / هەولێر
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە چوارچێوەی لوتکەی وڵاتانی کۆمەڵەی ٢٠ لە ئۆساکای ژاپۆن رایگەیاند، لە کاتی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاڤای کوردستان ئەو لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بە ئەردۆگانی راگەیاندووە کە هێرش نەکەنە سەر باکووری سوریا (ڕۆژئاڤای کوردستان) ، دوای ئەوەش ئەردۆگان رازی بووە .
ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی “تورکیا كه‌یسێكی سه‌رنجڕاكێشه سه‌رۆكی توركیا ، یه‌كێكی ترە كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشم له‌گه‌ڵی هه‌یه ، ئەردۆگان كه‌سێكی تونده، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كی باشم لەگەڵی هه‌یه بۆ نموونه ئه‌و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه و هه‌موو كه‌سیش ئه‌وه ده‌زانێت”.
هەروەها وتیشی “ئه‌و ده‌یه‌ویست به‌ته‌واوه‌تی کوردەکان لەناو ببات و نزیكه‌ی 65 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری كۆكردبووەوە ئه‌وانه‌ی كه هاوكارمان بوون بۆ لەناوبردنی داعش و خه‌لافه‌ته‌كه‌یان منیش داوام لێ‌كرد کە ئه‌و كاره نه‌كات”.
ڕاشیگەیاند “کوردەکان دوژمنی سروشتی دەوڵەتی توركیان، به‌ڵام ئەردۆگان ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد، ئه‌وان ریزیان گرتبوو و ئاماده‌بوون ئه‌و خه‌ڵكه له‌ناوبرن كه له‌گه‌ڵ ئێمه داعشیان له‌ناوبرد، منیش پێمگوت نابێت ئه‌و كاره بكه‌یت و ئەوانیش نەیانکرد”.