حکومەتی تورکیا بۆ عێراق: حکومەتی هەرێم پەکەکەی بە بەرپرسیار داناوە لە ئۆپەراسیۆن قبول نیە ئێوە لێدوانی وابدەن

لەلایەن ستاندار Posted on 236 جار بینراوە

ستاندەر

حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رەخنە لە بەیاننامەی حکومەتی عێراق دەگرێت کە ئیدانەی شەهیدکردنی هاوڵاتیانی کوردی کرد کە سوپای تورکیا لە رێگای فرۆکەکانی ئەنجامیداوە کە شەهیدکردنی چوار هاوڵاتی لێکەوتوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە حکومەتی هەرێمی کوردستان پەکەکەی بە بەرپرسیار دانەوە لەبەرامبەر ئەو ئۆپەراسیۆنە، قبوڵنیە حکومەتی عێراق بەیاننامەی لەو شێوەیە دەربکات کە بەهیچ شێوەیەک باسی پەکەکەیان نەکردووە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیاندووە ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام دەبن دژی پەکەکە و ئەوەش بە هەڵورێنەری کاروباری بالوێزخانەی عێراق لە ئەنکەرا راگەیەنراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.