دادگای سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرکردەیەکیتری یەکێتی دەرکرد

لەلایەن ستاندار Posted on 242 جار بینراوە
ستاندەر
 
ئەمڕۆ دادگای سلێمانی بەتۆمەتى هەڕەشەکردن لە کەسێک فەرمانى دەستگیر کردنى بۆ سامان گەرمیانى ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی‌ گه‌رمیانی‌ ئه‌و حزبه‌ دەرکرد،
بەپێى نوسراوەکەى دادگاى سلێمانى، دادوەر بە مادەى ٤٣٠ى لەیاسای سزادانى عێراقى فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ئەو بەرپرسەى یەکێتى دەرکردوە.
 
هاوکات دادگا نوسراوێکیشى ئاراستەى فرۆکەخانەى سلێمانى کردوە بەمەبەستى جێبەجێکردنى بریارەکە ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ رێگریکردن لە چونە دەرەوەى سامان گەرمیانى.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش دادگای سلیمانی بە تۆمەتی کوشتنی ڕۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتی دەرکردبوو .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.