ستاندەر
سامان گەرمیانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە بارەی فەرمانی دەستگیرکردنی ڕایدەگەیەنێت،بەپێی خۆم چوومەتە بەردەم دادوەرو دادوەریش ستایشی ئەو هەڵوێستەی كردووم،ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی لەلێدوانێکیدا بۆ ماڵپەری شار ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵاكەی هاوڵاتیەک بەپێی خۆم چوومەتە بەردەم دادوەرو دادوەریش ستایشی ئەو هەڵوێستەی كردووم، دوای لێكۆڵینەوەش دەركەوت، سكاڵاكە هیچ بنەمایەكی نییەو دادوەریش بڕیاری داخستنی دۆسییەكەی داوە،سامان گەرمیانی ووتیشی،. ئەو لەگەڵ سەروەری یاسایەو هەركاتێكیش پێویست بكات، دەچێتەوە بەردەم دادگا، یەكێكە لەوانەی دەیەوێت یاسا سەروەربێت،ئاشکراشی دەکات،بەو پرسە دەیانەوێت ناوی بزڕێنن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستێكی باڵا