پەرلەمانتارێکی پارتی:پارتی لەدوای كۆچی دوایی مام جەلالەوە باجی بێسەرەوبەرەیی یەكێتی دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 210 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێکی پارتی ڕایدەگەیەنێت،دوای كۆچی مام جەلال نازانین لەناو یەكێتی قسە لەگەڵ كێ بكەین،ڕێبوار بابەكی لەلێدوانێكیدا بۆماڵپەری بەغداد ئەلیەوم ڕایگەیاند،پارتی لەدوای كۆچی دوایی مام جەلالەوە باجی بێسەرەوبەرەیی یەكێتی دەدات، بەهۆی ناكۆكییە ناوخۆییەكانیان و باڵباڵێنی ناو حیزبەكە نازانین لەگەڵ كێ قسە بكەین و لەگەڵ كێ رێكبكەوین،ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵیت.هەركاتێك پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ یەگەڵ یەكێتی لەسەر پێكهێنانی حكومەت و دۆسییەكانی تر رێكدەكەوێت ، لەولاوە باڵێكی تری ناو یەكێتی راست دەبێتەوە و رێكەوتنەكە رەت دەكاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.