گۆڵەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ و بەرھەم ساڵح !

لەلایەن ستاندار Posted on 252 جار بینراوە

سه‌رتیپ وه‌یسی

بۆ ھەر پۆستێکی سەرۆکایەتی و وزاری ژمارەیەک کاندید ھەبوون، بڕیاریشبوو ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەشێک لەکاندیدەکان بە دەنگدان یەکلایبکاتەوە، بەڵام دوای خۆ کاندیدکردنی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت، لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا قوباد تاڵەبانی زۆرترین سازشی بۆ بەرامبەرەکانی کرد لە پێناو کشانەوەی شاڵاو کۆسرەت، دواجار ھەمووانی کردە قوربانی پۆستەکەی خۆی و بەرھەم ساڵح و کۆسرەت رەسوڵ بردیانەوە.
باڵی کۆسرەت رەسوڵ و بەرھەم ساڵح لە دابەشکردنی پۆستەکان یاریەکی جوانیان کرد توانیان جگە لەوەی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی ھەرێم بەدڵی خۆیان یەکلایبکەنەوە، لە ھەمانکاتیشدا ( وەزیری خوێندنی باڵاو پلاندان و ڕۆشنبیری و دەستەی گەشت و گوزارو دەستەی مینیان ) لە بەرژەوەندی خۆیان مسۆگەر بکەن، ئەوەی بۆ ماڵی مام جەلالیش مایەوە تەنھا پۆستەکەی قوباد تاڵەبانی و بێگەرد تاڵەبانی بوو( کە لەسەر حەزی خۆی نییە ).
گروپی کەرکوکییەکانی نێو مەکتەبی سیاسیش وەزیرێکی ھەرێم و دەستەیەکیان مسۆگەرکرد، کە ئەوانیش بەشێکیان لە کۆسرەت ڕەسوڵەوە نزیکن.
ھەرچی وەزیری پێشمەگەریە، کە شۆِریش ئیسماعیل، وەکو ئەندامی مەکتەبی سیاسی بردی، بەڵام ناوبراو لە جیاتی پۆستی وەزیر گرینکترین شوێنی جێھێشت لە حزبەکەیدا، کە ئەویش دەزگای ھەڵبژاردنە، بە تایبەت لە کۆنگرە ئەو شوێنە ڕۆڵی گرینگی دەبێت، ئەم چوونەی شۆڕش ئیسماعیلیش بە دڵی باڵەکەی کۆسرەت و بەرھەم ساڵحە، چونکە لە کاتی دروستبوونی ناوەندی بڕیاریش سێ ساڵ لەمەوبەر، یەکێک لە داواکارییەکانیان وەرگرتنە ئەو شوێنە بوو.
تاوەکو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد لە گۆڕوپانەکەدا بوو، زۆرترین ئەو کەسانەی لە فراکسیۆنەکان و تیمی حکومەت بوون نزیکی ئەوانبوون، بەڵام لە دوای بێدەنگی باڤڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی، بەڕێوەبردنی یاریەکە لەلایەن قوباد، سەرەنجام گەورەترین دۆڕاو خودی قوباد تاڵەبانی بوو، لە ھەمانکاتیشدا گەورەترین براوە ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ و بەرھەم ساڵح بوون.
کۆسرەت رەسوڵ و بەرھەم ساڵح توانیان بە کاندیدکردنێکی تاکتیکی شاڵاو، ھەموو شتێک لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایپێبھێن، چونکە بەر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لیستی کاندیدەکانیان بە دڵی خۆیان شۆرت لیست کرد، پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتیشیان بە لاوازی پێشکەشی قوباد تاڵەبانی کرد؟!!!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.