کێ دوژمنی خەلکی ھەژاری کوردستانە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 235 جار بینراوە

لەتیف مستەفا

با حیسابێک بکەین :
١- لە شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ١٩٦١ تا ساڵی ١٩٧٥ لە ھەموو ئەوناوچانەی لە ژێر دەستی شۆڕشدا بوون خەڵک لە کولەمەرگی و مەمرەو مەژیدا ئەژیا ، تەنەکەیەک نەوت بە ٦٠٠ فلس بوو ڕۆژانەی کرێکارێک ئەگەر ئیشێک ھەبوایە بە ٣٥٠ فلس بوو ، بەرپرسەکانی شۆڕشیش لە ئەندامی ڕێکخراوەوە تا سەرەوە ژیانی پاشایانە دەژیان ،ماڵمان لەماوەت بوو بیرمە چۆن ئەو کاتیش خەڵک باسی زوڵم و دزی و ڕاوو ڕوتی ھەندێک لە بەرپرسەکانیان دەکرد
٢- لەساڵی ١٩٧٥ کە ئاشبەتاڵ کرا تاوەکو ١٩٩١ کە لەژێر دەستی دوژمنی بەعسی فاشیدا بوین ،سەرەڕای چەوسانەوەی نەتەوەیی ،بەڵام ھەرزانی و فەرحانی ھات و کەس فەقیر و برسی نەما ، جگە لە دیکتاتۆریەت و نەبونی ئازادی خەڵک لە ھیچی کەم نەبوو ، عەدالەتێکی کۆمەڵایەتی ھەبوو،تا ڕادەیەک ھەژاری و بێکاری نەما
٣- لە ساڵی ١٩٩١ تاساڵی ٢٠٠٣ کە دوبارە ڕزقی خەلک کەوتەوە بەردەستی بازرگانانی کوردایەتی وشۆڕش دوبارە خەلک برسی بونەوەو و بە کوێرەوەری ژیانیان بەسەر دەبرد چەندین کەس بە غازی خەڵوز خنکان ، بەرپرس و ژن و منداڵەکانیشیان ڵەو پەڕی خۆشگوزەرانی و کەیف و سەفاو سەفەری ولاتان بوون
٤- لەساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٤ کە دوبارە موچەو پارەمان لە بەغدای دوژمنەوە بۆ دەھات جارێکی تر بوژاینەوەو ھەرزانی ڕوی لە ولات کردو فەقیر ئاھێکی بەبەردا ھاتەوە
٥ – لە ساڵی ٢٠١٤ بەدواوە کە دوبارە موچەو قوتمان کەوتەوە ژێر دەستی پارێزەرانی مافی خەڵک و کوردایەتی جارێکی تر قوتیان بڕین سوکایەتی نەما پێمان نەکەن خۆشیان لەوپەڕی سەڵتەنەت و عەنعەنتدا دەژیان
٦- لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە سەرەڕای ئەوەی جارێکی تر بەغدای دوژمن پارەی خەڵک و موچەخۆران بەتەواوی دەنێرن کەچی ئەوەندە چاو قایمن خیانەت و دزی ھەم لە خەڵک و ھەم لەبەغداش دەکەن و بە حەرامی بەقوڕگی خۆیان کۆمپانیاکانیان و دەست وتاقم و بنەماڵەو کوڕو نەوەکانی خۆیانیدا دەکەن ،ئەگەر یەکێکیش بچێ بەبەغدا بڵێ تەخوینی دەکەن
بەو حیسابەی سەرەوە بۆمان دەردەکەوێت ئێمە بەتایبەتی چینی زۆرینەی میللەت ،ھەرکاتێک لە ژێر دەسەڵاتی بەناو خەباتگێڕانی مافی خەڵکی کوردستاندا بوبین برسی کراوین و سوکایەتیمان پێکراوە ، ھەرکاتێکیش لە ژێر دەستی دوژمندا بوبین و قوتمان بەدەست ئەوان بوبێت تێرو پڕبووین
ئەوەی سەیریشە لە ساڵی ١٩٦١ یشەوە بەوە ھەڵماندەخەڵەتێنن کە ئەوان بۆ مافەکانی ئێمە خەبات دەکەن
ئەم نوسینە بۆ جوانکردنی ڕوی سەدام و ڕژێمەکەی نیە ،بەڵکو بۆ پیشاندانی ڕوی ڕاستەقینەی ئەمانە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.