بەشێک لە دەرچوانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 323 جار بینراوە

ستاندەر

بەشێك لە دەرچوانی پڕۆگرامی تواناسازی لە هەولێر گردبوونەوە و داوای خەرجکردنی بەشە دەرماڵەکانیان کرد.

بە نوێنەرایەتی خوێندکارانی پڕۆگرامی تواناسازی بەشێک لە خوێندکارانی ئەو پڕۆگرامە لە هەولێر گردبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند “ئێمە  جاری دەیەمینە خۆپیشاندان و گردبوونەوە ئەنجامدەدەین بەمەبەستی گەڕانەوەی شایستە داراییەكانمان كە لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە”.

وتیشیان “چوار ، پێنج ساڵە چاوەڕوانی مافەکانمان دەكەین، هەرجارە و وەزارەتی خوێندنی باڵا بە هۆکاری جۆراو جۆر شایستە داراییەكانمان پێنادات ، بەم هۆیەوە بەشێكمان ماڵ و موڵكمان فرۆشتووە بۆ ئەوەی خوێندن تەواو بكەین، ئێستاش لە دوای چەندین هەوڵدان، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا ۱۰ ملیۆن دۆلار خەرج بكات بۆ كۆتایی هێنان بەم كێشەیە، بەڵام ئێستا هەوڵێك هەیە بڕێک لەم پارەیە بدرێت بەو كەسانەی گوایە لەخوێندن بەردەوامن”.

ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانە بە سەدان خوێندکاری یەکەم پێشکەشی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەکەن بەبێ هیچ هاوکارییەکی حکومەت و وەزارەت لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، هەروەها چەند ساڵێکە حکومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان پێنادات کە چ کاتێک دەرماڵەی تواناسازی دەگەڕێتەوە.

ب.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.