١٧ی شوبات : ئاسایشی یەکێتی لە سلێمانی هاوڵاتیەکی بەلجیکی بەڕەگەز کورد دەستگیر دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 441 جار بینراوە

میرکۆ شێرکۆ حسێن هاوڵاتی بەلجیکی بەڕەگەز کورد، نیشتەجێی شاری لۆڤن-ی وڵاتی بەلجیکا پاش ئەوەی بۆ پشووی هاوینە دەگەڕێتەوە کوردستان و شاری سلێمانی لە لایەن هێزەکانی ئاساییشی یەکێتیەوە بە هۆکارێکی نادیار دەستگیر دەکرێت.

شێرکۆ حسێن ئابڵاخی باوکی میرکۆ بە ماڵپەڕی ۱۷ی شوباتی ڕاگەیاند: میرکۆی کوڕم لە دایکبووی ساڵی 1998ـە خوێندکاری کۆلیژی زانستە سیاسیەکان زانکۆی شاری لۆڤنی بەلجیکایە و بۆ بینینی وڵات و کەسوکاری سەردانی سلێمانی کردووە. بەڵام سەعات ۱۲ی شەوی ڕابردوو بە هۆکارێکی نادیار کۆڕەکەم و خاڵێکی بەناوی عەبدوستار لەلایەن ئاسایشەوە بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگیر دەکرێن. ئەوەش لە کاتێکدا بووە کە ئاسایشەکان فەرمانی دەستگیرکردیان پێنەبووە.

شێرکۆ حسێن ئابڵاغی باوکی میرکۆی دەستگیرکراو وتیشی: بەگوێرەی بەدواداچوونەکانمان سوکایەتی زۆر بە کوڕەکەم کراوە و مۆبایلەکەی لێسەندراوە و کودەکەشی لێوەرگیراوە. هەروەها ئاساییش پێیانوتووە، کە ئازادمان کردی و گەڕایتەوە بەلجیکا جارێکی دیکە بۆت نییە بێیتەوە بۆ کوردستان.

ئابڵاخی وتیشی: ئەگەر کوڕەکەم هەر هەڵە و کارێکی نایاسایشی کردبێت کە نەیکردووە، دەبوو ئاساییش بەشێوەیەکی سەردەمیانە و دوور لە توندوتیژی و پێشێلکردنی یاسا مامەڵەی لەگەڵ بکردایە، چونکە ئەم جۆرە کردەوانە زیان بە سومعەی سلێمانی و کوردستان دەگەیەنێت و وێنایەکی ناشیرین بۆ گەنجان و کوردانی دانیشتووی ئەورووپا دروست دەکات و خۆشەویستیان بۆ وڵات کەم دەکاتەوە.

ئابڵاخی ئاشکرای کرد، میرکوی کۆڕی ئیستا لە زیندانی ئاسایشی سلێمانییە و بەرپرسانی ئاساییشەکە وتویانە چەند ڕۆژێکی دیکە ئازادی دەکەن. ناوبراو داوای لە بەرپرسانی ئەمنی و حکومی سلێمانی کرد هەرچی زووە کوڕە بێتاوانەکەی ئازاد بکەن.

سەرچاوە : رەگەز کەمال – هاوسەرۆکی ڕێکخراوی ١٧ی شوبات

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.