کابینەی نۆیەم لەنێوان خۆشگوزەرانی ھاووڵاتیان و چەق بەستووی قەیرانەکان؟

لەلایەن ستاندار Posted on 376 جار بینراوە

ئیبراھیم گەلەژێری

حکومەتی خۆشگوزەران، یەکێکە لە گرنگترین وباشترین زاراوەکانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و بایەخ دان بە گۆرینی ژیانی ھاووڵاتیان، لە خراپتر بۆ باش و لە باش بۆ زۆر باشتر ، لە دونیای سیاسەتی حکومرانیدا کاری جدی لەسەر دەکرێ، حکومەتی ھاووڵاتی پر بەرھەم ترین حکومەتە لە دونیادا ، کە بەداخەوە دوای تێپەربوونی ھەشت کابینە لە ھەرێمی کوردستان حکومەتەکان زیاتر حیزبی و کەسی بەدیار کەوتن.

حکومەتی بەرپرسیار
لەسەر ئاستی بیرکردنەوەی سیاسی و لەسەر ئاستی داخوازی کۆمەڵایەتی حکومەتی خۆشگوزەران و بەرپرسیار لە سادەترین مانایدا ئەو حکومەتەیە کە کار ئەکات بۆ سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی سامانی نیشتیمانی بەسەر ھاوڵاتیاندا ، نمونە لە داھاتەکان، کە دەستی دەکەوێ لە رێگەی لایەنە پەیوەندارەکانی حکومرانی کۆی داھاتەکە دەخرێتەوە خزمەتی ئەو ھاووڵاتیانەی ،لە ژێر ئالای ئەو حکومەتە بەرپرسیاریەتی ژیان و بەرپرسیارەیەتی پاراستنی حکومەتەکەیان لە ئەستۆیە، ئەمەش لە رێگای فراوانکردنی خزمەتگوزارییە کۆمەڵاییەتیەکان و زیاترکردنی کۆمەکی حکومەت بۆ خزمەتگوزارییە بنچینەییەکانی ھاوڵاتیان و پێشکەشکردنی ھەلی کارو دەرفەتی زیاتر بۆ ھاوڵاتیان بە ئومێدی بەدەستھێنانی ئاییندەیەکی باشترو بەرزکردنەوەی ئاستی گوزەران و گەیاندنی خزمەتگوزاری وەک خۆی بۆ ھەمووتاکەکانی کۆمەڵگا.، تەنیا لە سایەی ئەم جۆرە حکومرانی یە کە سەرۆکایەتی و بەرپرسیاریەتیان لە حکومەتدا لە ئەستۆیە، دەتواندرێت بەرپرسیاریەتی دابین کردنی سیستەمی تەندروستی و پەروەرەدە وەک بناغەی کارەکانی کایەی حکومرانی لەسەر بنەمای بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ بگیرێت ، لەو کات دەکرێ حکومەتی بەرپرسیار بەرھەمی خۆش گوزەرانی لە کۆتایدا بەرھەم بھێنێتەوە .

کابینەکانی ھەرێم
لە مێژووی حوکمرانی ھەشت کابینەی رابردووی ھەرێمی کوردستاندا، تەنیا کابینەی شەشەم بە سەرۆکایەتی بەرھەم ساڵح ئەکرێت وەک سمپل لە حکومەتی خۆشگوزەران سەیر بکرێت، دواتریش لە کابینەی حەوتەم تاماوەیک ئیدامەی پ]درا ، لەم دوو کابینەیەدا حکومەت ئەرکی ئاوەدان کردنەوەیان بە کردەوە بوو بە دابەشکردنەوە سامانی نیشتیمانی بەسەر ھاوڵاتیاندا لە رێگای دابین کرنی پێشینەانی ھاوسەرگیری و خانوبەرەو ێندوقی نیشتەجێ بوون و پێشنەیەی کشتوکاڵی و تواناسازی و ھتد، لەم حکومەتەدا دەرفەتەکانی باشترکردنی جۆری ژیان تا رادەیەک لە ئینتیمای سیاسی و نەتەوەیی و ئایینی بۆ ھاوڵاتیان ھاتە بوون ، بەڵام بەھۆی رۆتینی زۆری ئیداری و دامەزراوە نەبونی دام و دەزگاکانی حکومەت ھێندە ناخاینێت و جارێکی تر حکومەت دەگەرێتەوە سەر خاڵی سفری ئەو خزمەتگوزاریانە.

گەندەڵی سیاسی لە حکومرانیدا
بنەماکانی شۆرشگێری لە شاخ و پیاوانی دوێنی خەبات بەناچاری بە درێژایی حکومرانی کوردی ئەوان بوون بە بەشێک لە بەرێوەبەردنی ووڵات، رەنگە شۆرشگێرەکان لە شاخ یەکێک بووبن لە پالەوانەکان و مافی خۆیانە وەک رێز لە خەبات و قوربانیدانیان جێگەی شانازی بن، بەڵام بۆ بەرێوەبردنی حکومەت رەنگە ئەوان نەتوانن حکومەتی بەرپرسیارو بەدامەزراوەیی بنیات بنێن، بۆیە بەدرێژایی ئەو کابینانەی رابردوو نەتوانرا خۆمان لەوە رزگار بکەین ،کە پاش سێ دەیە پێویست دەکات حکومەت لە رێگەی کەسانی تەکنۆکراتی نیشتمان پەروەرو دڵسۆز دوور لە دەستی حیزب وەزارەتەکانی (پەروەردە/شارەوانی /تەندروستی /خوێندن بالا) لە کەسانی سیاسی بەدوور بن بۆئەوەی ئایندەی ھەرێم،لەسەر ئەو چوار وەارەتە بکرێتە دەسپێکی بنەمای حکومرانی بەھێز، بەڵام پێچەوانەکەمان بینیی ،کە بەپێی لێدوانەکانی بەرپرسان بەھۆی نزیک بوونی سیاسیەکان لەو وەزارەتانە گەندەلی و چەق بەستووی ھەرێم چووە دۆخێکی مەترسیدارەوە .

پێگەی ھاووڵاتی
لەماوەی کابینەکانی رابردوو ھاووڵاتی نەھیچ پێگەیەکی باشی ھەبووە نە خزمەتگوزاریەکان لەو ئاستە بوینە ، کە ھاووڵاتیان لە ژیانێکی بێ کێشە بووبن لە کابینەی شەش و حەوت و ھەشت زۆرترین خۆپیشاندان و گلەیی و مانگرتن بەرزبوونەوە، تاوای لێھات درزێکی گەورە کەوتە نێوان حکومەت و ھاووڵاتی ، کە تا ئێستا نیشانەکانی دیارن، لە کارنامەی کابینەی نۆیەمدا خەڵک لە دوریانێکی ناسەقامگیرو دلەراوکێ خۆی دەبینێتەوە، لەماوەی ھەشت مانگی رابردوو بەلێنی ھەموو لایەنە بەشدار بوەکانی حکومەت ئەوەیە کە چاکسازی دەبێتە بنەمای حکومرانی داھاتوو، ھێشتا ھاووڵاتی ئەو ھەرێمە دڵنیانی یە چاکسازیەکان ببنە کردار، ئەمەش بە تاقی کردنەوەی ئەو حیزبانەی لە ئێستادا لە لوتکەی حکومرانین سەلمێنەری ئەو دڵە راوکێ یەن، ئەو کابینەیە دواین تاقی کردنەوەی ھاووڵاتیانە بۆ بینینی چاکسازی و بەڵێنەکانی ھەڵبژاردن و کارنامەکانی حیزبەکان و ھێلەگشتیەکانی ئەو کابینەیە ، چوار ساڵی داھاتوو چوار ساڵی پر لە چاوەروانی دەبن، کە رەنگە ئەو چاوەروانی یە وا لە پێگەی ھاووڵاتی بکات خۆی بریاری گونجاوتر لەوەی پێشتری داوە بدات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.