کەی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا و پارتی لەدەڤەری بادینان دەست پێ دەکا..؟؟

لەلایەن ستاندار Posted on 277 جار بینراوە

دلشاد مه‌جید

سوپای تورکیا بەھاوکاری و ھەماھەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرقاڵی خۆئامادەکردن بۆ سازدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورە، ھەر لەسنووری ناوچەی زاخۆوە لە حەفت تەنیین تا سنووری ناوچەی بارزان بۆ سەر رووباری ئاڤا شین دەگرێتەوە..

ئێستا تورکیا بەچڕی لەڕێگەی ھەردوو دەروازەی گومرگی ( سەرزێڕ و ئیبراھیم خلیل) کەلوپەلی سەربازی و سەربازێکی زۆر لەتورکیاوە دەگوازێتەوە بۆ ناو ھەرێمی کوردستان، بو بارەگاکانی سوپای تورکیا لە ( گرێ باروخێ، گرێ بیێ، بامەرنێ، سیریێ) ..

ھەرچی چەکی سووک و ماشێن و ھەمەرو سەربازی تورکە لە دەروازەی (سەرزێر ) داخلی کوردستان دەبن، چەکە قورسەکانیش وەک (تانک) لەدەروازەی ئیبراھیم خەلیل داخل دەکرێن..

ئوپەراسیونەکە لە ھەرێمی حەفت تەنینەوە لەزاخۆ دەست پێ دەکا تا دەگاتە سنووری ئاوی شین لەناوچەی بارزان ..
ئێستا ھەژموونی پەکەکە ھەر لەسوارەتووکەو مانگێشک و چەمانکێی نزیک شاری دھۆک دەست پێ دەکا تا دەگاتە سەرسەنگ و ئامێدی و ھەردوو چیای مەتینا و گارا و ناحیەی دیرالوک وشیلادزێ تا دەگاتە ئاڤا شین ..
ئەم ئۆپەراسیۆنە بەگەورەترین ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک دادەنرێ لەدژی پەکەکە چونکە سنوورێکی جوگرافی پان وبەرین دەگرێتەوە ..

مەڵبەندی ئۆپەراسیۆنەکە شاری ئامێدیە.. چیای گارە کەوتۆتە دەستەراستی و چیای مەتیناش کەکۆتە دەستەچەپی شاری ئامێدی..

ئامادە کاریە کانی سوپای تورکیا و ھێزەکانی پارتی بەم شێوەیەیە..

🔴سوپای تورکیا بە ھاوکاری پارتی (١٠) ھەمەری سەربازی ھێناوتە بارەگای (بامەرنێ) کە بارە گایەکی لوجستی سوپای تورکیایە .

🔴 لە (٢٠) روژی رابردودا (٣) جار ھەلیکۆپتەرەکانی تورکیا کەل و پەلی سەربازیان ھێناوەتە بارەگاکانی (سیریێ و گرێ باروخێ) ھە روە ھا (٥) ھامەری تریشیان بو بارەگای گرێ باروخێ زیاد کردوە.

🔴 ئێستا زۆربەی جموجوڵەکانی سوپا و میتی تورکیا لەناوچەکە.. بە ھەلیکۆپتەرە، کە لە بارەگای ھێزەکانی پارتی لەناحیەی زاویتەی سەر بەپارێزگای دھوک ھەلدە ستن و دەچنە بارەگاکانی سوپای تورکیا.

🔴 پێشمەرگەکانی پارتیش بە شدارن لەم ئوپەراسیونە، تایبەت لە دەوروبەری سەنتە ری شاری دھوک لە ناوچە کانی (چەمانکێ و دە وروبە ری ناحیەی مانگێشک و نزیک بیرە نەواتیەکانی تاوکێ لە زاخو ). ھەروەھا لەدەوروبەری قەزای ئامێدی.

🔴 ئێستا ھێزە کانی زێرەڤانی پارتی دوو بارەگای گەوریان لە ھەردوو ناحیەی شێلادزێ و دێرالوک کردوتەوە. ئەو ھێزانەش لە خەڵکی دەرەوەی ناوچەکە ھێنراون کە بەشێکیان گەرگەریەکانی زورمار و بەعەقشیقە ئەو ناوەن. چونکە پێشمەرگەکانی پارتی لە قەزای ئامێدی ئامادەنین دژی پەکەکە شەڕ بکەن…

🔴 ھەروەھا پارتی بۆ پاراستنی رێگای نێوان ئامێدی و دیرالوک و شیلادزێ نزیکەی (٣) رەبایەی گەورەو(٧) خاڵی چاودێری و پاسەوانی داناوە..

🔴 جگە لەمە پارتی لەو سنوورە ھاوکاریەکی زۆری ھەواڵگری دەزگای میت و سوپای تورکیا دەکات. بەگوێرەی زانیاریەکان بەرپرسی لقی (١٨) ی پارتی لە قەزای ئامێدی (ع. ا ) کە سەرپەرشتی ئەمنیەتی قەزای ئامێدی دەکات و بە ئاشکرا ھاوکاری سوپای تورکیا و دەزگای میت دەکات. ناوبراو لە سنوری قەزای ئامێدی (٢٠٠) کەسی دامەزراندوە، ئەرکیان تەنیا کۆکردنەوەی زانیاریە لەسەر جموجۆڵەکانی پەکەکە.

🔴جگە لەمە پارتی چەکێکی زۆری قورسی ھێناوتە قەزای زاخو و ئامێدی و ئاکرێ و دەڤەری بارزان.

🔴 بازرگانەکانی پارتی ئەوانەی کە کاری بازرگانی لەگەل پەکەکە دەکەن، زانیاری لەسەر بارەگاکانی پەکەکە دەدەنە پاراستن و پاراستنیش دەیداتە میتی تورکی.

🔴 ئێستا ڕۆژانە فرۆکەکانی تورکیا ، لەڕێگای ئەو زانیاریانە ناوچەکە بوردمان دەکەن بۆ نموونە دوێنێ شەو ٧/١٤ فرۆکەکانی تورکیا ناوچەی ئاڤاشینیان بۆردوومان کردووە.

خەڵکی دەڤەرەکە دەڵێن، ئەم ئوپەراسیونەی تورکیا لەسەر داوای خودی پارتیە. چونکە ئێستا پارتی لەو دەڤەرە تەنیا جادەی سەرەکی بەدەست ماوە . ناوچەکە بەتەواوی کەوتۆتە ژێر کونترلی پەکەکە.
بۆنموونە لە ناوچەی چەمانکێ کە ( چەندین بیرە نەوتی لێیە) تانکەرەکانی نەوت بەبێ پێدانی (سەرانە و باج ) بە پەکەکە، ناتوانن یەک تەنەکە یەک بەرمیل نەوت بار بکەن ..
خەڵکی بادینان لەم ئۆپەراسیۆنە زۆر دەترسن دەڵێن، ئەگەر تورکیا بگاتە ئەو ناوچانە و داگیری بکات، ئەوا دەڤەری بادینان بەتەواوی دەبێتە ھەرێمێکی سەر بەتورکیا.
بۆیە ئێستا بەئاشکرا بادینان دابەش بۆوە بۆ دووبەرەی جیاواز ، بەرەیەک، بەرەی پارتی و میت و سوپای تورکیە، بەرەکەی تر بەرەی خەڵک و پەکەکەیە..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.