ستاندەر
ره‌هبه‌ر سه‌ید ئیبڕاهیم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ماڵپەری”وشه”ی راگه‌یاندووە، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌وه چه‌سپێندراوه كه ئه‌وانه‌ی پۆسته‌كانی یه‌كێتی وه‌رده‌گرن له كابینه‌ی نۆیەم، به وه‌زیر و جێگره‌كان و ده‌سته‌كان، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ده‌خرێنه ژێر چاودێری بۆ كاره‌كانیان.
ڕاشیگەیاندووە “ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی چاودێری و مه‌ڵبه‌نده‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ هه‌ر وه‌زیرێك باش نه‌بوو، له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌گۆڕدرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم یان هه‌ر كه‌سێكی تر بوو كه پۆستی یه‌كێتی وه‌رگرتووه له كابینه‌ی نوێ‌دا”.