هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی ڕادەستکردنی مەلەفی نەوتی هەرێم بە بەغدا گەیشتونەتە ڕێککەوتن

لەلایەن ستاندار Posted on 291 جار بینراوە

ستاندەر

کەناڵی تەلەفزیۆنی “ئاسیا” بڵاویکردۆتەوە کە هەرێم و بەغدا گەیشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر پرسی ڕادەستکردنی مەلەفی نەوت بە بەغدا، کەناڵەکە بڵاویکردۆتەوە کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتۆتە ڕێککەوتن لەسەر ڕادەستکردنی مەلەفی نەوتی هەرێم بەتەواوەتی بە بەغدا لەبەرامبەر ناردنی موچەو بودجەی هەرێم لەبەغداوە.

جێگای باسە مەسرور بارزانی لەکاتی ڕاگەیاندنی کارنامەی کاری حکومەتەکەی ڕایگەیاند کە حکومەتێکیان وەرگرتووە کە قەرزێکی زۆری لەسەر کەڵەکە بووە، چاودێرێکیش پێی وایە ئەو ڕێککەوتنەی ناوبراو لەگەڵ بەغدا لەو سۆنگەیەوە دێت کە پڕۆسەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەشێوەیەکی سەربەخۆ شکستی هێناوە، و مەسرور بارزانی دەیەوێت بەتەواوەتی ڕادەستی بەغدای بکاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.