عوسمان کۆسەی دیبلۆماتکار نەبووە بەڵکو سیخوری دەزگای میت بووە

لەلایەن ستاندار Posted on 207 جار بینراوە

ستاندەر

سایتی “مۆنیتەری” ی ئەمریکی لەراپۆرتێکیدا لەبارەی هێرشەکەی هەولێر بۆ سەرکارمەندانی قونسڵخانەی تورکیاوە بڵاوی کردۆتەوە: ئەوکەسەی کەلەهێڕشەکەدا کوژراوە بەناوی عوسمان کۆسەی دیبلۆماتکار نەبووە بەڵکو بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگری میت بووە، و لەهەولێر کاری سیخوری بۆ دەزگاکە ئەنجامداوە، لەدرێژەی راپۆرتەکەدا مۆنیتەر لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری تورکیاشەوە ئەوەشەی خستۆتە روو کە “کۆسەی” ئەندامی دەزگای هەواڵگری میت بووە و لەئێران کاری کردووە، و لەهولێریش بۆ ماوەی شەش مانگ کاری بۆ میت ئەنجامداوە.

مۆنیتەر ئاشکراشی کردووە تاوەکو ئێستا هۆکاری روداوەکە و بکەرانی هێرشەکە نەزاندراوە کێن، لەکۆتای راپۆرتەکەی مۆنیتەردا هاتووە مەراسیمی بەخاکسپاردنی کۆسەی لەئەنقەرەی پایتەخت کەتیایدا هەریەک لە مەولود چاوش ئۆغلۆوەزیری دەرەوە و هاکان فیدانی بەرپرسی دەزگای هەواڵگری میت و وەزیری بەرگری و چەندین بەرپرسی تری باڵای تورکیا بەشداریان کردووە، دەرخەری ئەوەن  کەعوسمان کۆسەی گرینگیەکی تایبەتی هەبووە بۆ ئەم وڵاتە.

رۆژی چوارشەمەی رابردوولەروداوێکی نادیاردا لەڕێستورانتی “ئۆقەباز”ی شاری هەولێر هێرشکرایە سەرچەند کارمەندێکی دەزگای هەواڵگری میت، لەئەنجامی هێرشەکەدا جگە لەدووکارمەندی قونسڵخانەی تورکیا، دووهاوڵاتی هەرێمی کوردستانیش بوونە قوربانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.