فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات : ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی تورکیاین بۆ سەر ڕۆژئاڤا

لەلایەن ستاندار Posted on 258 جار بینراوە

ستاندەر

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت ڕۆژئاڤای کوردستان ئاماداەی شەڕە و ئەم جارە وەک عەفرین ناىیت.

فەرمانداری گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (مەزڵوم عەبدی)، لەسەر پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان  و هەرەشەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو بەشەی کوردستان بۆ ڕۆژنامەی یەنی ئوزگور پۆلەتیکا قسەی کرد و وتی “داگیرکردنی عەفرین لەبەرچاوی ڕای گشتی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا بۆیە کارێکی پلانگێڕی نێودەوڵەتی بوو، ئەو بارودۆخەی وای کرد کە عەفرین بکەوێت هەمان ئەو بارودۆخە نییە کە ئێستا لە ڕۆژهەلاتی فورات هەیە”.

هەروەها وتیشی ” داگیرکردنی عەفرین بە مانای سەرکەوت نایەت، بەڵکو ئێمە هەر کاتێک بمانەوێت عەفرین ئازاد دەکینەوە لەژێر دەستی جەتەکانی دەوڵەتی تورکیا، بەڵام دەکرێت بڵێین ئێستا پلانی ترمان هەیە بۆ ئەو بابەتە و هێزەکانمان ئەو بەشە دەپارێزن کە ئازادە لە سوریا”.

عەبدی لە وەڵامی پرسیاری مادام ئێوە بخوازن عەفرین ئازاد بکەن ، ئەی بۆ ئەو کاتە لە عەفرین کشانەوە؟، وتی “داگیرکردنی عەفرین پلانگێڕیەکی نێودەوڵەتی بوو، بۆیە بارودۆخێکی تایبەتی هەبوو، رای گشتی نێودەولەتی لە عەفرین لەبەرەی دوژمن بوون، بەڵام لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی فورات ئەگەر ڕووبدات لەبەرەی ئێمەن، چونکە بە پێی ڕێککەوتننامەی ئەستانە و سۆچی، عەفرین لە بەرامبەر حەما و حومس و شام و دێرزوور دانرابوو بۆ ئەوان ، بۆیە ئەو نەخشەیەی ئەوان درووستیان کردبوو ئێمە دەمانزانی، ئەو کاتە سەدا ٧٠ی سوریا لەبەر دەستی گرووپی چەکدار دابوون بۆیە عەفرینیان دا”.

هەروەها لە دریژەی وتوێژەکەیدا عەبدی باس ئامادەیی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات و دەڵێت ” لە ئێستادا ئێمە ئامادەین بۆ هەر هێرشێک کە تورکیا بیکاتە سەر ئێمە، داوا دەکەین ڕیگری لە تورکیا بکرێت، ئەگەر نا ئێمە هۆشداری شەڕێکی گەورە دەدەین و ڕای گشتی نێودەوڵەتی لێ ئاگادار دەکەینەوە، دڵنیاشین کە ئەمریکا و هاوپەیمانان لەگەڵ ئێمەن و دژی تورکیان لەم بابەتەدا”.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.