ستاندەر
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه کە تێیدا هاتووە “سوپای توركی داگیركه‌ر ناوچه سیڤیلنشینه‌كانی باشووری كوردستانی بۆردومان كردووه. له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كان له کەمپی مه‌خموور ٢ كه‌سی سیڤیل بریندار بوون”.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
سوپای توركی داگیركه‌ر كاتژمێر ١٢:١٠ی شه‌وی ١٩ی ته‌مووزی ٢٠١٩\٢٨ی پووشپه‌ڕ بۆردومانی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی كرد له قه‌زای مه‌خموور. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌و شوێنانه‌ی بۆردومان كردووه كه هاوڵاتییانی سیڤیلی مه‌خمووری لێ ده‌ژین. له ئه‌نجامدا ٢ هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون و زیانێكی زۆریش به باخ و باخچه‌ی گه‌ل گه‌یشتووه.
ئه‌م هێرشه‌ی دژبه گه‌لی مه‌خموور كه شه‌ڕی له‌گه‌ڵ داعشی به‌ڵای هه‌موو مرۆڤایه‌تی كردووه و به‌رخۆدانی كردووه، هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ زیهنیه‌تی داعش نییه. ئه‌م گه‌له كه هێرشی داعشی تێك‌شكاند و ڕێگری له داگیركردنی باشووری كوردستان كرد، به‌ناوی هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌رخۆدانی كرد. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دژی ئه‌م هێرشانه‌ی دژبه گه‌لی مه‌خموور كه مه‌خموور و باشووری كوردستانیان له داگیركاریی داعش پاراست لێدوانێكی گونجاو نه‌ده‌ن، ئه‌وانیش تۆمه‌تبار ده‌بن. ئاسمانیی عێراق له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندایه و ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش له وارگه‌كه به‌رپرسن.
له كاتێكدا كه تێكۆشانی ئازادیی كوردستان له قۆناغێكی مێژووییدایه، هاوپه‌یمانه‌تیی فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په دوژمنایه‌تیی گه‌لی كورد ده‌كات و هێرشه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی نامه‌ردانه پێشده‌خات. ئه‌م هێرشه‌ی دژبه گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی مه‌خموور كه به‌هۆی زوڵمی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئاواره بوون، جارێكی دیكه ڕووی ڕاستی ئه‌نجامده‌رانی پیشان دا. ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست كه له هیچ شوێنێك به‌هایه‌كی په‌یوه‌ست به كورد قبووڵ ناكات، به بیانووی جیاجیا نامه‌ردانه هێرش ده‌كات. ئه‌م هێرشه‌ی له دژی وارگه‌ی مه‌خموور ئه‌نجام دراوه، هێرشێكه بۆ شكاندنی ئیراده‌ی گه‌لی كورد. پێویسته هه‌موو كه‌س بزانێت كه تۆڵه له‌و زیهنیه‌ته ده‌كرێته‌وه كه هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌لی كورد. هیوای چاكبوونه‌وه بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه ده‌خوازین كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه نامه‌ردانه‌یه‌دا بریندار بوون.