لەبەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی کەشتیەکی نەوت هەڵگر لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بەریتانیا سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 273 جار بینراوە

ستاندەر

هەفتەی رابردوو کەشتیەکی نەوت هەڵگری بەریتانیا لەلایەن یەکەیەکی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لەتەنگەی هورمزدەستی بەسەرداگیرا، لەئێستادا بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی”تەلگراف” بەریتانیا لەئامادەکاریدایە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم کارەی سوپای پاسداران.
رۆژنامەکە بڵاویشی کردۆتەوە چاوەرێ دەکرێت ئەمرۆ وەزیری دەروەی بەریتانیا ” جێرمی هانتی” کۆمەڵێک رێوشوێنی دیبلۆماسی و ئابوری بگرێتە بەر لەدژی ئێران، وەک سرکردنی پارەی ئێرانی لەبەریتانیا، لەدرێژەی راپۆرتی رۆژنامەکە ئاماژە بەوەدراوە ئەگەر گێرانەوەی سزاکانی پێش ٢٠١٦ ش هەیە بەسەر ئێراندا، ئێران بەهۆی ئەنجامدانی رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی ئەورپا لەم سزایانە بەخشرابوو، بەڵام لەئێستادا بەهۆی توندبوونی زیاتر ئاڵٶزییەکان چاوەڕێ دەکرێت ئەم سزایانە بۆ سەر ئێران بگەرێنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.