گەرِاندنەوەی ئاشتی هەورامی لە پەنجەرەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 455 جار بینراوە

پ.ی.د.رعد رفعە محمد

نێچیرڤان بارزانی ئاشتی هەورامی لە دەرگا و لە روناكیدا وبەیاسا لەرێگای پەرلەمانەوە دامەزراند بە وەزیری سامانە سروشتیەكان، بەڵام مەسرور بارزانی بەبێ پاڵپشتی یاسا ورێسا (نە یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەمواركراوی ژمارە 3ی 1992 ونە پەیرِەوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ساڵی 2006 پاڵپشتی ئەو برِیارە ناكەن) تەنها بە “برِیارماندا” پۆست ودەسڵاتی “یاریدەدەری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری وزە”ی بۆ ئاشتی هەورامی داتاشیوە، كە دەسڵاتی وەزیری سامانە سروشتیەكانی پێ بەخشیوە، بەڵكو سەروی وەزیریش.
سەیر لەوەدایە بەپێی یاسای نەوت وغازی هەرێمی كوردستان ژمارە (22)ی ساڵی 2007 كردویەتی بە ئەندامی ئەنجومەن و دارێژەری بەرنامەی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی هەرێمی نەوت وگاز، كەچی هەر ئەو یاسایە خۆی ئەندامێتی ئەو ئەنجومەنەی سنوردار (حصر) كردوە لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وجێگرەكەی و وەزیرەكانی سامانە سروشتیەكان وپلاندانان ودارایی. بێ ئەوەی باسی یاریدەدەر وشتی وابكات.
مەسرور بارزانی بێ ئەوەی خۆی سەغڵەت بكات بە وەرگرتنی متمانە لە پەرلەمان (تەنانەت كارتۆنیەكەش) بۆ ئاشتی هەورامی، یان لێپرسینەوەی ناوبراو یان وەرگرتنەوەی متمانە لێی لە پەرلەمان، راستەوخۆ لەو پۆستەی داناوەو بێ ئەوەی حساب بۆ هیچ كەس وحزب ودامەزراوەیەك بكات ولەوەش سەیرتر هەموو لایەك خۆی بێ دەنگ كردوە ولەتە ووشەیەكیش
ی لەسەر نیە.
لە رابردو وداهاتوشدا ئەو حزب وفراكسیۆنانە باسی رێكەوتنە خراپەكان وسیاسەتە سەقەتەكان وبرِیارە نایاساییەكانی ئاشتی هەورامی دەكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.