ڕەوشی هەنوكەیی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەگەری جەنگێكی نوێ :

لەلایەن ستاندار Posted on 370 جار بینراوە

كمال محمد

لە چوارچێوەی پڕۆژەی خۆڕهەڵاتی ناوینی گەورەو حیسابە هەژمونگەراییەكانی ئێستای زلهێزەكان ناوچەكەزیاتر بەرەو پشێوی هەنگاو ئەنێت ،بچوكترین پێكدادان یان هەڵەیەك لە لایەن هێزەكانەوە ڕەنگە نەتوانێت بەئاسانی ڕێگا بە هیچ پڕۆژەوگفتوگۆیەكی دیبلۆماسی بدات كە خۆرهەڵاتی ناوین لە كێشەو تەنگەژە قوڵەكانی ئەمڕۆ دەرباز بكات ، ناوچەكە لە ئێستادا گرنگترین پێگەیە بۆ وڵاتانی زلهێز بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ ناوچە نەوتی و ستراتیژییەكانی چەقی رۆژهەڵاتی ناوەراست كۆنتڕۆڵ بكات كەواتە ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوین پارادۆكسێكی سەیر ئەبینرێت لە لایەن ئێران و ئەمریكا و بەریتانیا وڵاتانی دیكە بەتایبەت لە كەنداو كەگرنگییەكی ئەوتۆ و ستراتیژی هەیە لە گواستنەوەی كەشتییە نەوت و بازرگانییەكان ،ڕوداوەكانی ئەم چەند ڕۆژەی ناوچەكە قۆناغی سەرهەڵدانی كێشەمەكێش و ململانێیەكی نوێی وڵاتانە لەپێناو كۆنتڕۆڵكردنی باڵادەستیان لەشوێنە گرنگ و هەستیارەكانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا و هەریەكەیان ئەیانەوێ لەو پارادۆكسەدا نەخشەی سیاسی ناوچەكە بەرەو ئاقارێك ببەن كە تا ئەوپەڕی توانابە گوێرەی مۆدێرنێتەی سیاسی و سەرمایەداری خۆیان بێت ،

دەست بەسەرداگرتنی كەشتیگەلی بەریتانی لەم ڕۆژانەی دواییدا لەكەنارەوەكانی كەنداو لەلایەن سوپای پاسدارانەوە حكومەتی ئەو وڵاتەی هێناوەتە سەرخەت بۆ ئەوەی هەڵوێستی جددیان هەبێت و هاوشێوەی ئەمەریكا بیر لە سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا بكاتەوە ،سەرەتای هەوڵوێست وەرگرتنی بەریتانیا دوای گرتنی كەشتییەكانی لەئێرانەوە ئەگەری زۆرە كشانەوەی بێت لەرێكەوتنی ئەتۆمی و دەستبەسەرداگرتنی پارەكانی سوپای ئێران بێت لەو وڵاتەدا،تێوەگلانی ئێران لەبەردەم سزاكانی بەریتانیا بەهێز بونی بەرەی ئەمریكییە لە ناوچەكەدا نەو پێیەی بەریتانیا ئەزمون و هێزێكی باشی هەیە لە جەنگی دەریاییدا و ئەمەش زەرورەت و پێویستی ئەمریكایە بۆ روبەوبونەوەی ئێران لە كەنداو ناوچەكەدا و هەمیش پاراستنی بەرژەوەندی و كەشتیگەلی هاوپەیمانانی ئەمەریكا لە كەنداو ،بەردەوامیدان بە رێگری و دەستبەسەرداگرتنی كەشتی لەلایەن هەردو بەرەوە دور نییە مێژووی جەنگی كەشتییەكانی ١٩٨٤ دوبارە نەكاتەوەو بەهۆی پێشكەوتنی سیستمی هێز و ئەلیكترۆنییەوە زیانی مادی و گیانییەكانیشی زۆر زیاتر نەبێت لە جەنگەی كە لەمێژودا رویداوە ،

بە پێچەوانەوەی وڵاتانی دیكەی ناوچەكە نەریتی دەوڵەتی ئێران هەر لە سەرەتاوە نەتەوە و دەوڵەتی ئیسرائیلی پەسەند نەكرد و لەسەردەمی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیشدا لە ساڵی ١٩٧٩ بەتوندی هەڵوێستیان بەرامبەر بە سیستەمی سنورەكانی خۆرهەڵاتی ناوین نیشانداو هەر لە سەرەتای دروستبونییەوە هەوڵیدا هەژمونی خۆی بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنێت بۆیە سەرباری ناجێگیریەكەی ئێران لەو سەردەمەدا ئێران ستاتۆ و نەخشەی دیاریكراوی وڵاتانی ئەمریكا و ڕۆژئاوای پەسەند نەكرد و دژی وەستایەوە ،بۆیە گرژییەكانی ئێستای ئێران و ئیسرائیل سنوری ئەو دو وڵاتەی تێپەڕاندوەو بوە بە گرژی نێوان دو سیستەمی هێزی جیهانی كەلە پای هەژمونگەراییدان لە ناوچەكەدا ،بۆیە سەر لەنوێ بیركردنەوەی پێگەی ئیسرائیل لە ناوچەكەدا داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی و ستراتیژی لە خۆرهەڵاتی ناوین كردوە بە ناچارییەك ،لەروانگەی ئەمەریكا و بەریتانیاوە هەمیشە ئیسرائیل وەك هێزێكی ناوكی و گرنگ لە ناوچەكەدا وێنا كراوەو بونیاد نراوە ،واتە هێز و سیاسەتی ئەمریكا و بەریتانیا لە دنیا و بەتایبەت رۆژهەڵاتی ناوین چی بێت هەمان ئەو سیاسەتەیە كە ئیسرائیل پێڕەوی ئەكات ،بۆیە بەردەوامكردنی بونی ئیسرائیل پێویست بوە بۆیان،بۆیە هەر هەڕەشەیەك لە لایەن ئێران و ئەو هێزانەی كە كە نزیكن لێیەوە بۆسەر ئیسرائیل واتە مەترسییەكی راستەوخۆیە بۆسەر ئەمریكاو بەریتانیا ،

هێنانی سوپاو هێزی زیاتری ئەمریكی بۆ سعودیەو ناوچەكە كەناراوەكانی كەنداو لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی پاسەوانیدا بە مەبەستی پاراستنی ڕێڕەوی ئاوی كەشتییەكانە لە مەترسی و هێرشەكانی ئێران ،لە لایەكی دیكەوە دورنییە هێنانی هێزی زیاتری ئەمریكی بۆ وڵاتانی كەنداو و سعودیە بەتایبەتی تەواوی وزەی ژیانی وڵاتانی عەرەب لە شەڕ و پێكدادانێكیدا بەفیڕۆ نەدات و هەروەك واقعی شەڕی ئێران و عێراق لە ئەگەری دوبارە كردنەوەی جەنگێكی ئیقلیمی دیكەدا كەلە ئارادایە بەڵام ئەمجارەیان سعودیە بەرامبەر بە ئێران ئەبێت ، بەپێی لێوتێژینەوەكان گرنگترین ئەنجام كە لەو شەڕانەدا بەدەست دەهێنرێت لە چوارچێوەی نەخشەو دیدگای مۆدێرنێتەی سەرمایەداری ئەخرێتە ڕوو ،ئامانج لێی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی نەخشەی ناوچەكە بوە بە پێی داخوازی و سیاسەتی زلهێزەكان ،بۆیە بەدرێژایی مێژوو هەمیشە نەتەوەكانی عەرەب و ناوچەكە دار دەستی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بون ،

هەموو هەوڵ و جموجوڵی جموجوڵەكانی ئێران وپاڵپشتی ئەو گروپ و لایەنانەی كە نزیكن لێوەی لە عێراق و یەمەن و حیزبوڵای لوبنان لە پێناوی بون بە بناغەیەكی بەهێزی مۆدێرنیستی ئەو وڵاتەیە دژی هێزە هەژمونگەراییەكانی خۆرئاوا بۆیە ئێران لە ناوەڕۆكدا ناكۆكی لەگەڵ خودی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری نییە بەڵكو ئەیەوێ زۆرترین بەشی لەو سیستەمە هەبێت و پێگەی خۆی لە خۆرهەڵاتی ناویندا لە ئاستێكی ئەرێكراو و ڕێزدار جێگیر بكات بەڵام ئەگەر لێكدانەوە و حیسابەكانی سیستەم و نەخشە سیاسییەكە نەتوانێت پارادایم و مۆدێرنێتە سەرمایەداری زلهێزەكان بە هەموو ڕەهەندەكانییەوە دەرباز بكات ،ئەوا دابەشكاری و لێكدانەوەكانی هێزە هەژمونگەراییەكانی ناوچەكە ئەبنە هێزی ڕوبەروبونەوە بۆ ناو پەشێوی و جەنگ و پێكدادانێكی نوێوە كە دوور نییە كۆتاییەكەی هەنگاونان بێت بەرەو جەنگی جیهانی سێهەم .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.