عەبدوڵڵا پەشێوی شاعیری گەورەی کورد دیوانە شیعرێک بڵاو دەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 975 جار بینراوە

ستاندەر

دکتۆر عەبدوڵڵا پەشێو شاعیری پایەبەرزی کورد لە ماڵپەڕی کەسی خۆیدا (www.pashew.com) ڕایگەیاند کە بەمزوانە دیوانێکی شیعری بڵاو دەکاتەوە بە ناوی “سەوڵم پۆڵا و کەناریش دوور”.

دکتۆر عەبدوڵڵا پەشێو لە ماڵپەڕی کەسی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە کە بەم زوانە دیوانێکی بڵاو دەبێتەوە، کە پێکهاتووە لە هەموو ئەو شیعرانەی کە لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٦-٢٠١٩ نووسراون.

هەروەها ڕاشیگەیاند کە جگە لە هەندێک شیعر نەبێت کە ڕەنگە لە کاتی دیاریکراو نەنووسرابێت.

عەبدوڵڵا پەشێو لە ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی “بێرکۆت”ی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، لە ساڵی ١٩٧٣ کوردستان بەجێدەهێڵێت و بۆ خوێندن ڕوو لە یەکێتی سۆڤیەت دەکات، لە ئێستادا خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە و ماوەیەک مامۆستای زانکۆ بووە لە زانکۆی تەڕابلوسی پایتەختی لیبیا، کۆی بەرهەمە شیعرییەکانی پەشیوە بریتین لە ١١ دیوانی شیعری و دوایین دیوانیشی کە وەک خۆی دەڵێ چەند ڕۆژێکی تر بڵاو دەبێتەوە ناوی “سەوڵم پۆڵا و کەناریش دوور”ە.

ب.ئ

67000024_2317969698523152_2994298748907028480_n

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.