كێ لە توركیا دەتوانێت وشەی كوردستان بەكاربهێنێت كێش ناتوانێت راپۆرتێك لەو بارەیەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 532 جار بینراوە

و: ستاندەر
خێزانێكی پێنج كەسی كورد دانیشتوی سوید، پلیتی گەشتیان بڕی لە ستۆكهۆڵم بۆ ئەستەمبۆڵ، بۆ ئەوەی لەوێوە دواجار بە ترانزێت بچنە هەولێر، بەڵام كێشەیەك هەبو، یەكێك لە منداڵەكانیان ناوی كوردستان بوو، فەرمانبەرێكی فرۆكەخانە لە توركیا رای گرتن و پێی گوتن ببورن ئێوە ناتوانن بێنە ناو توركیا بەو ناوەوە، رێگریان كرد بچنە ناو ئەو وڵاتە، پێیان گوتن هیچ شوێنێك نیە بە ناوی كوردستان.
دەردەكەوێت وشەی كوردستان ئەگەر بۆ ناوچەیەكی جوگرافیش بەكارنەهێندرێت هێشتا ترسناكە ، بەڵام ئەوەی زۆر گرنگە با بزانین كێ وشەی كوردستانی بەكارهێناوە (لە توركیا) بەهۆیەوە توشی كێشە بوە بۆ كێش ئاسایی بوە.
كاندیدی ئەكەپە دەتوانێ بلێ كوردستان بەلام گەنجە كوردەكان ناتوانن
بن عەلی یەڵدرم، كاندیدی ئەكەپە بۆ سەرۆكی شارەوانی ئەستەمبۆڵ وشەی كوردستانی بەكارهێنا لە بانگەشەی هەڵبژاردنی 23ی حوزەیران، ئەو كاتەی لەو بارەیەوە پرسیاریان لێكرد. گوتی مستەفا كەمال ئەتاتورك وشەی كوردستانی بۆ ئەو كەسانە بەكردەهێنا كە لەو ناوچانە دەهاتن و لە ماوەی شەری سەربەخۆیی پێش دروستكردنی كۆماری (توركیا) بەشداریان هەبوە.
ئەوە لە كاتێكدایە بزافی جولانەوەی گەنجانی كوردستان لە هەمان شار واتە ئەستەمبۆل لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ پێیان راگەیاندرا بەكارهێنانی وشەی كوردستان پێچەوانەی مادەی 14ی دەستور و 302ی یاسای سزادانە، نابێت وشەی كوردستان بۆ ناوی هیچ كۆمەلەیەك بەكاربهێندرێت. دادگاش بە دژی ویستی گەنجە كوردەكان كەیستەكەی یەكلاكردەوە.
كوردەكان لە توركیا ناتوانن وشەی كوردستان بەكاربهینن بەڵام سەرۆك وەزیرانی پێشوو دەیتوانی.
رەجەب تەیب ئەرۆدغان كاتێك لە 2013 سەرۆك وەزیران بوو، ئەو قسانەی كرد
ئەمرۆ هەرچەندە جەهەپە و مەهەپە دژن، بەڵام دەبێ ئەوان بزانن دژی یەكەم پەرلەمانی توركیان، چونكە لەكاتی قسەكردنی مستەفا كەمال ئەتاتورك وشەكانی كورد و جۆرجی و عەرەب و لاز، و وشەی كوردستانی بەكارهێناوە.

رۆژنامەنووسە كوردەكان ناتوانن بلێن كوردستان، بەڵام رۆژنامەنووسەكانی سەر بە حكومەت دەتوانن

داوایەكی دادگا بە دژی رۆژنامەنووس محەمەد سەنری تەواوبو، كاتێك بەشێكی دواین وتەی یەڵماز گۆنای دەرهێنەر كوردی بڵاوكردەوە كە تیایدا وشەی كوردستان بەكاردەهێنیت.
لەلایەكی تر وشەی كوردستان زیاتر لە 28800 جار لەلایەن وێباسیتی یەنی شەفەقی نزیك لە حكومەت لە ماوەی رابردوو بە كارهێنراوە.
مێژووی كوردستان نابێت بنوسرێتەوە
كتێبی (مێژووی كوردستان) كە یەكەم چاپی لەلایەن ئاسایشی دەولەتی لە 2001 كۆكرایەوە، لە ساڵی 2018 جارێكی تر لە بازار هەڵگیرایەوە بە بریاری دادگا.
عەبدولڵا كەسكین خاوەنی ناوەندی بڵاوكردنەوەی كتێبی ئافێستا، رایگەیاندن لەسەر پۆستێكی سۆشیال میدیا كە تیایدا وشەی (كورد،كوردی، كوردستان)ێ تیدا بوە لەلایەن پۆلیسی ناوخۆ بانگهێشتكراوە و پۆستەكەی وەك تاوان هەژمار كراوە. هەروەها عەبدولڵا لێپرسینەوەی لەگەل كراوە بەهۆی ئەوەی 40 كتێبی بڵاوكردۆتەوە كە وشەی كوردستانی تێدا بەكارهاتووە.
ئەكادیمیەكانیش ناتوانن وشەی كوردستان بەكاربهێنن
د.ئیسماعیل بیشكچی دیارترین نمونەی ئەو ئەكادیمیایانەیە. ئەو 17 ساڵی لە زیندان بەسەر برد بەهۆی ئەوەی بە بریاری رەسمی لەبارەی شێوازی بەكارهێنانی وشەی كورد و كوردستان رازی نەبو لە توركیا و گوتی ئەو بۆچونە نا زانستیە.
زۆر نمونەی تری هاوشێوە هەیە، بەڵام ئەوەی نەگۆرە ئەوەیە بەكارهێنان یان بەكارنەهێنی وشەی كوردستان لە توركیا دەوەستێە سەر ژینگەی سیاسی. دەكرێت بەكارهێنانی وشەی كوردستان قەدەغە بێت یان ئاسایی بێت، بەڵام ئەوەی هەمیشە بە ترسناكی دەمێنێتەوە ئەو كاتەیە كە كوردەكان دەلێن كوردستان.
راپۆرتی: BIANET

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.