ململانێی باڵەکانی پارتی زەقتر دەبێتەوە و هێرشدەکرێتە سەر نوسەرێکی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی

لەلایەن ستاندار Posted on 302 جار بینراوە

ستاندەر

لە پەیجی دژە تیرۆری کوردستان کە سەر بە دژە تیرۆری پارتیە هێرشدەکرێتە سەر ڕێبوار کەریم وەلی نوسەر  لە کەناڵی ڕووداوی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی، وتارەکە بە ناوی وەڵامێک بۆ ڕێبوار کەریم وەلی و ئاغاکانی بڵاوکراوەتەوە.

لە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێ ئاستی ململانێکان لەنێوان کەسە نزیکەکانی سەرۆکی کابینەی پێشوو و ئەو کابینەیە بەرەو پەرەسەندن ڕۆیشتوە.

وتارەکە کە بەناوی ئەفسەرێکی دژە تیرۆر بەبێ ناوهێنانی بڵاوکرایتەوە هاتوە “ماوەیەکە ڕیبوار کەریم وەلی بە فیتی ئاغاکانی خۆی لە خەڵک کردووە بە موحەللی ئاخر زەمان. ئەم زاتە کە هەموومان دەیناسین و ئاکار و رەفتاری بۆ هەمووکەس لە سۆشیال میدیا ئاشکرا ببوو، هەستاوە بەڕووقایمی دەستی داوەتە چەواشەکاری و لە مینبەری ڕووداو ئەو باس و خواسانە دەخاتەڕوو کە دڵی ئاغاکانی خۆش بکات.”

ئەفسەرەکەی دژە تیرۆری پارتی نوسیویەتیشی “رێبوار، چەند مانگ پێش، هێشتا کابینەی نوێش پێک نەهاتبوو، لە وتارێکدا نووسیی کە حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی لاواز دەبێت، چونکە خۆی و ئاغاکانی لە هاتنە کایەی حکومەتێکی بەهێز دەترسن. هەفتەی رابردووش نووسیبووی ئەنجوومەنی ئاسایش گواستراوەتە ناو حکومەت، لە کاتێکدا کە لە هەموو کابینە تەنیا وەزیری ناوخۆ لە ئەنجوومەنی ئاسایشەوە گواستراوەتەوە ناو حکومەت ، بێگومان ئەم ئاماژەشیان هەر نیشانەی ترسیانە، چونکە جددیەتی ئەنجوومەنی ئاسایش چووەتە ناو حکومەت، بۆ ئەوەی هیچ نەبێ سنوورێک بۆ ئەو هەموو دزی و گەندەڵییە دابنێن کە هەموو خەلکی کوردستان بەدەستیەوە دەناڵێنن. بۆ ئەوە چوونە ناو حکومەت چوونکە پانزدە ساڵە ملیاردەها دۆلار بە فیڕۆ درا و هێشتا خەلک نە کارەبای هەیە نە ئاوی هەیە، نە سیستەمی تەندروستی تەواوە، نە پەروەردە تەواوە…هتد. بۆ ئەوە چوونەتە ناو حکومەت بۆ ئەوەی گەر هیچ نەکرێت، هەر رێگە لە دزی و گەندەڵیی زیاتر بگیرێت.

دەشڵێت “ئەوەی لە کوردستاندا شانازیی پێوە کراوە تەنیا رەوشی ئەمنی بووە، گەرنا چی بەسەر چییەوە بووە؟ جا بۆیە ئێستا دوای ئەو ڕووداوە تیرۆریستییەی ناو ریستورانتی هۆقەباز لە هەولێر، رێبوار و ئاغاکانی دلخۆش بوونە. رێبوار لە دوا نووسینیدا هێرشی کردۆتە سەر دەزگا ئەمنییەکان و دەلێ گوایە شتێک پەردەپۆش دەکەن و ئەوجا خەمی قوربانیبوونی ئاغاکانیەتی لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە.”

هەر لە نوسینەکە هاتوە “رێبوار خەمی ئەوەیەتی کە دەزگاکانی ئەمنی توانیویانە زوو کلکی ئاغاکانی لەم ڕووداوەدا ئاشکرا بکەن. هاوکارەکانی لە کەنالە مینبەرەکەی ڕیبوار هەرزوو وتیان هەموو سیناریۆکە دەزانن و ڤیدیۆکانیان بینیوە، ئەی بۆچی تازە هاتووە دەپرسێت ڤیدیۆکان ئاشکرا نەکراون تا شتێک پەردەپۆش بکەن؟. رێبوارێک کە خۆی و هاوڕێکانی خۆیان بە پرۆفیشنال دەزانن، چۆن تەنیا دوای رۆژێک لە دەستگیرکرانی کەسی سەرەکی و بەردەوامیی لێکۆلینەوە داوای ئاشکراکردنی گشت ڤیدیۆکان دەکەن؟. رێبوار پێی خۆشبوو درۆ و دەلەسەکانی لڤین و میللەت ڕاست دەربچن نەک دەستی ئاغاکانی ئاشکرا ببن. ئەم زاتە ریسوایە ناتوانێت بەرگری لە ئاغا ریسواکانی بکات.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.