مەرگیش کۆڵمان پێنادات خوداو گەلمان لەپشت بێت

لەلایەن ستاندار Posted on 246 جار بینراوە

غالب محمد عەلی
ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عیراق

سەبارەت بەوەی بەندە بەرگریم لەخەڵکی پارێزگای سلێمانی کردوە، داوای چارەسەری بەپەلەم کردوە لەڕابردودا بۆ ئەوجێگای لەتانجەڕۆ پاشەڕۆ و خاشکی تێدا فڕێ دەدرێت بۆئەوەی هاوڵاتی باجی کەم تەرخەمی کۆمپانیاو بەرپرس نەدات، چونکەبەردەوامی ئەو جێگا بەوشێوەیە دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی و بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبون بەشێرپەنجە، هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵام لێدەکرێت و هەرەشی تریش کراوە کە هیچیان گرنگ نین لە لای بەندە، من پشت بەخوا لەپشتی هاوڵاتیانی ئەم وڵاتەم کەبەپلە دو تەماشا دەکرێن و بونەتە قوربانی دەستی بازرگانی بێویژدان و بەرژەوەندی خواز و پارە پەرەست، بەندە بەدەنگی ئەو مرۆڤە پاک و سادانە بوم بەئەندامی ئەنجومەن و پەرلەمانتار، هەرگیز ئامادەنیم لەبەر خاتری بازرگان و پارەو پلەو پۆست پشتیان لێبکەم و ئامادەم بەهەمو شێوەیەک ڕوبەڕوی هەرکەس و لایەن و بازرگان و کۆمپانیایەک ببمەوە کە هاوڵاتی بکاتە قوربانی بۆ پەرەژەوەندی شەخس و حیزب ئەگەر بەژیانی خۆمیش بێت.
—- ژینگەی سلێمانی لە ژێر رەحمەتی كۆمپانیاكانی فاروق گروپ
سەبارەت بە پرۆژەی ڕیسایکلین خاشاکی سلێمانی ، بەندە لە گەڵ هاوکارم کاک رێبوار احمد و کاک دیدار عبدالکریم وەک ڕاوێژکاری ژینگەی گەڵ لە بەرواری 2016/7/12 بەدواداچونمان بۆ کردوە بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکە ، بەڵام تا ئەو کات پرۆژەکە جێبەجێ نەکراوە بە پاساوی خەرجنەکردنی 2 دوو ملیارد دینار بۆ خزمەتگوزاری لە لایەن شارەوانیەوە ، لە بەرئەوە کۆمپانیای لاڤارج ئامادەنیە پرۆژەکە دەست پێبکات ، لەکاتێکدا کە پێویست بوو کە مانگی نۆی ساڵی 2015 پرۆژەکە تەواو بکات ، کە زیاتر لە 170 دۆنم زەوی بۆ کۆمپانیای ناوبراو تەرخانکراوە لە تانجەڕۆ .
شارەوانی مانگانە نزیکەی چوار ملیاردینار خەرج دەکەن بۆ کۆمپانیاکانی گواستنەوەی خاشاک بۆ ناوچەی تانجەڕۆ کە ڕۆژانە زیاتر له‌ 1300 تەن خاشاک کە فڕێدەدرێ لە سنوری تانجەڕۆ، ئەمەش هۆکاری سەرەکیە بۆ پیس بوونی ناوچەی تانجەڕۆ و ئاوی دەربەندیخان و دەڤەری گەرمیان .
بۆیە داوامان کرد لە کۆمپانیای لاڤارج بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە لە ماوەیه‌كی دیاری کراودا
ئەگەر نا ئەرزەکان وەربگیرێتەوە و دووبارە بەتەندەرێکی نوێ بدرێتەوە بە كۆمپانیایه‌كی تر كه‌ بتوانێت درووستی بكات چونکە ئەمە پەیوەستە بە ژیان و تەندروستی پارێزگای

—— دوای ئەوە کە هیچ جێبەجێ نەکرا وەکوسێ ئەندامی ئەنجومەنی سلێمانی کە پێک هاتووە لەم بەڕێزانە (سێوە خان و کاک ڕێبوار احمد )لەڕۆژی سێشەممە ۱۷ / ۷ / ۲۰۱۸ بۆ جاری سێ یەم بەدواداچونمان کرد بۆ چارەسەری خاشاکی شاری سلێمانی و سەردانی مەیدانی سەرۆکایەی شارەوانی سلێمانی و شوێنی فڕێدانی خاشاکمان کرد کە شوێنێکی زۆر ناتەندروست و ناشارستانی یە، هۆکارێکی سەرەکی تێکدانی پێکهاتەی ئاوی چەمی تانجەرۆ و ئاوی بەنداوی دەربەندیخانە و گەرمیانە.
لەمیانی سەردانمان بۆلای لێپرسراوی پلانی شارەوانی سلێمانی بۆمان دەرکەوت کە:

– هۆکاری دەستبەکارنەبوونی کۆمپانیای (لاڤارج) کە لایەنی جێبەجێکاری پڕۆژەی ناوبراوە پەسەند نەکردنی ئەو نوسراوانەیە کە تایبەتە بە پێدانی گوژمەی گرێبەستەکە بەبڕی (۷،٥۲۰٫۰۰۰) حەوت ملیۆن و پێنج سەدو بیست هەزار دۆلار، بەپێی یاساو ڕێنمای یەکان.

– گەیاندنی کارەبای نیشتیمانی بە سنوری پڕۆژەکە کەلەلایەن کۆمپانیای (ئیکۆسیم)بەشێوەی قەرز جێبەجێ دەکرێت بەبڕی (۸۳۰٫۰۰۰) هەشت سەدوسی هەزاردۆلار، بەمەرجێ لەکاتی نەمانی قەیرانی دارای حکومەتی هەرێم، دەبێت وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆیان خەرج بکاتەوە لەسەر گوژمەی پڕۆژەکە.
بەندە وەک خۆم بۆم دەرکەوت کە ئەم کۆمپانیا نایەوێت ئەو کارە جێ بەجێ بکات و کاری دەکات بۆ ئەوەی کات بکوژێت و بەڵام هیچ گرنگ نیە لە لای ئەم کۆمپانیا کە رێژەی شێرپجە هەتا دەیت زیاد دەکات و هەتا دێت ژینگەی سلێمانی مەترسیدا دەبێت بە هۆی درووست نەکردنی ئەم ریسایکلینە.

لەبەر ئەو هۆکارو وەک پاساو ڕ کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا وە بونەتەهۆی دەست بەکارنەبوونی کۆمپانیای جێبەجێکار لە پڕۆژەی چارەسەری خاشاکی سلێمانی، داوامان کرد ئەوا پێویستە کە پارێزگار بڕیار بدات یاخود داوابکات کەلەماوەی مانگێکدا گرێبەستی پڕۆژەکە هەڵوەشێنرێتەوەو دووبارە بەپێی یاساو ڕێنماییەکان پڕۆسەی تەندەرین بۆ پڕۆژەکە بکرێت و گرێبەست لەگەڵ کومپانیایەکی نیشتیمانی بکرێت.

بەڵام ئێستا هاوڵاتیان بابەچاوی خۆیان بیبینن کامە پرۆژە تەواو کراوە؟ کێ لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە لەسەر ئەوکەمتەرخەمیانە؟ کێن ئەوانەی بۆبەرژەوەندی خۆیان گوێ بەژیانی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان نادەن لەپێناوی حیزب و کۆمپانیا؟
ئێمە داوامان کرد رێساکلین بۆ خاشاک درووست بکرێت کە چی پێچەوانەکەی جێبەجێ دەکەن ، ئەویش ئەوەی توشی نەخۆشیمان دەکەن و دوای بەپارە لە نەخۆش خانەکانی خۆیان ئەگەر چارەسەر بکرین و گەر مردینیش خەریکی ئەوەن قەبرەکمانیش بە پارە پێ بفڕۆشن کەواتا ریسایکلین بۆ ئێمە دروست کراوە نەک بۆ خاشاک!
لەپێناو ژیانی هاوڵاتیان نەلەئێستا نەلەئایندە پشت بەخواو خەڵک بەردەوام دەبم و کۆڵنادەم.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.