٢٠٢٠ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لەکەرکوکیش ئەنجامدەدرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 515 جار بینراوە

ستاندەر

درەنگانی دوێنێ شەو پەرلەمانی عێراق دوای هەشت سەعات گفتوگۆکردنی لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، دواتر بەکۆی دەنگ هەمواری یاساکە پەسند کرا، بەپێی هەمواری یاساکە تەمەنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ١/٣/٢٠٢٠ کۆتایی دێت و ١/٤/٢٠٢٠ دەبێت هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێی ئەنجامبدرێت، بەکەرکوکیشەوە.

لەساڵی ٢٠٠٥ وە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامنەدراوە، واتە چواردەساڵە هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا لەم شارە ئەنجامنەدراوە، بەمەش کەرکوک بێ بەش بوو لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٩ و ساڵی ٢٠١٣.

گرێی کوێرەی بەردەم هامواری یاسای ژمارە”١٢” ساڵی ٢٠١٨ تایبەت بەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دەروەی هەرێمێکی دیاریکراو، کەدوێنێ شەو پەسند کرا، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بوو، کەکورد ئێستا تیایدا زۆرینەیە. 

لەئێستادا ژمارەی کورسی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ٤١ کورسیە بەم شێوەیەش دابەش بووە بەسەر لایەنەکان: لیستی برایەتی ٢٦ کورسی، لیستی تورکمان ٩ کورسی، عەرەبەکانیش ٦ کورسیان هەیە، لیستی برایەتی کەخاوەنداریەتیەکەی بۆ کورد دەگەرێتەوە زۆرینەی ئەنجوومەن پێکدەهێنێت، بەڵام لەئێستادا بەگوێرەی هەمواری یاساکە ژمارەی کورسییەکان ئەم پارێزگایە دەبێت ١٤ کورسیی.

 

کەمکردنەوەی کورسیی ئەنجوومەنی پاریزگاکان لەداهاتووتدا دەبێتە گرێکوێرەی بەردەم لایەنەکان لەسەر دیاری کردنی پارێزگاری داهاتووی کەرکوک کە لەئێستادا پشکی کوردە و لەلایەن ” راکان جبوری” بەوەکالەت بەرێوەدەبرێت. بۆیە بەشێک لەچاودێران بەدوری نازانن کورد لە کەمکردنەوەی کورسی ئەنجومەن ببێتە قوربانی و پارێزگاریش لەدەست بدات، چونکە دۆخی کەرکوک دوای ریفراندۆم و ١٦ ئۆکتۆبەر بۆ کورد دۆخێکی ترە..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.