یەكێتی بریاریدا: بەرامبەر پارتی دەبێتە ئۆپۆزسیۆن

لەلایەن ستاندار Posted on 299 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند لایەنێکی تری عەرەبی لە پارێزگای نەینەوا هاوپەیمانیەتییەکیان پێکهێنا بۆ پڕکردنەوەی پۆستە ئیدارییەکان لەو پارێزگایە، یەکێتی بڕیاریدا ببێتە ئۆپۆزسیۆن.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە زۆرینەی دەنگی ئامادەبووان پۆستی جێگری پاریزگا و پۆستی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وە تەندرووستی و پەروەردەی پرکردەوە.

دابەشکردنی ئەم پۆستانەش لە پارێزگای نەینەوا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی سیاسی لە نێوان پارتی و کوتلەی مەشروعی عەرەب و کوتلەی سەنەد و حیزبی ئیسلامی بەڕێوەچوو.

سەرچاوەیەكی یەكێتی رایگەیاند “ئەو كارە تاكلایەنەی پارتی لە کاتێکدایە کە پارتی لە كەركوك بە یەكێتی راگەیاندبوو پێویستە پركردنەوەی پۆستەكانی كورد لە كەركوك بە تەوافقی هەردوو لایان بێت، بەڵام لە موسڵ پارتی هیچ حیسابێكی بۆ پێگەی یەكێتی نەكرد”.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند ” ئێمە لەبەر ئەو کارە تاکلایەنەی پارتی بریارماندا ببینە ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای نەینەوا”.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.