هەپەگە : ئەمڕۆ لە جوڵەمێرگ ١٣ سەربازی تورکیا بە دەستی گەریلاکان کوژران

لەلایەن ستاندار Posted on 323 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە جالاکی گەریلاکان بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندنەکەی هەپەگەدا هاتووە ” ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە کاتژمیر ٠٨:٣٠ هێزەکانی یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیرانەی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا، کاروانیکی زرێپۆشەکانی سوپای تورک کە لە ناوچەی چەلێی جولەمێرگ بەرەو ناوەندی جۆلەمیرگ دەچوون، لە مەیدانی شیڤا ستێرک و کانی ئۆرێ کردە ئامانج، لە چلاکییەکەدا گورز لە هەموو کاروانەکە وەشێندرا و زرێپۆشیکی جۆری کیرپی بە تەواوەتی تێکشکێندرا، هەروەها ١٣ سەرباز کوژران”.

هەروەها لە ڕاگەیاندروەکەشدا هاتووە “دوای چالاکییەکە سوپای تورک بە پشتیوانی فڕۆکە سیخوڕییەکانی کوژراوەکانی لە ناوچەکە دوور خستەوە، یەکێنەکەی ئێمەش بە سەلامەتی گەیشتنەوە بارەگاکەی خۆیان”.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.