لەودەڤەرە سەدساڵە خەنجەر لە کالانە و سێرە لەیەك دەگرین

لەلایەن ستاندار Posted on 316 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی

ماوەیەکە گوێبیستی دەستپێکردنی هەڵمەت ودەنگێکی ناشازو هاشووهوشی لایەنە سیاسیە تورکمانی و عەرەبیەکان بووینەتەوە کە لای ئەوان تاکتیك جگەلەوەی هەڵوێستە هەمیش ڕاگەیاندنە ،
مەبەست لەوئاڕاستەو جوڵەیە دەستە بەرکردنی چەند دەنگێكە لەشەقامی کەرکوك و کاروکاردانەوەکانی پشتی پەردەی هەردوو پێكهاتەش ڕوونن خرۆشاندی شارو دەستەبەرکردنی متمانەی دەنگدەرە لەپڕۆسەی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان ،

مادیەت ، بەخشین ، بەرجەستەکردنەو بەکردەیی دەرهێنانی ستراتیژە لەبەرگ و شێوازێکی کۆنکرتیدا بەدیدوتێڕوانینی بەندە دەمەوێت بڵێم هیچ کۆتوو بەندو دیوارێکی ئاسنین نیەبتوانێت سنوری نێوان تاکتیك وستراتیژ لێك جیابکاتەوە ،

بەئاڕاستەیەکی ترئەوجوڵەی بۆ حزبێکی عەرەبی عیراقی تاکتیکە لەچۆنیەتی مامەڵەکردنیاندا لەگەڵ بارودۆخی سیاسی کوردستانی ـ عیراقی ئەم ئاڕاستەیە جیاوازتر
بڵێم بۆ حزب وڕێکخراوە کوردستانیەکان ستراتیژە ،

لێرەدا جیاوازییەکان ڕوونتردەردەکەون لەنێوان کۆی حزب و ڕێکخراوە سیاسی ونەتەوەییە جیاوازەکان متمانەدروست نەبووەکارگەیشتۆتە ئەوئاڕاستەیەی گومان لەجولەو سێبەری یەکتر دەکەن ،

تۆماس هۆبز لەیەکێك لەکتێبەبەناوبانگەکانیدا دەفەرموێت : بەکارهێنانی هەرئامرازێك ئاساییە بۆگەیشتن بەئامانج ؟
بەڵام کردەیی کردنی ئەو مۆدیلە بەزۆرگوشاروهۆکار دەبێتەهۆی شەڕی هەمووان دژی هەمووان بۆیە دەبێت ڕوون بێت لاتان سەردەم گۆڕانی بەسەرداهاتووە لۆژێك ئاڕاستەیەکی تەندروستەوشوێن گرەوەی توندو تیژی دەکات ودەتوانرێت لەو ڕێگەیەوە دەسەبەری متمانەوداهاتوو بکەیت لەشارێك و دەڤەرێك کەفرەیی سیاسی و فرەپێك هاتەبێت ،

سیاسەت وەك پێناسە لای ماکیاڤڵی فەیلەسوف
سیاسەت زانستێکی سەربەخۆیەو تێکرای مرۆڤەکان مافیانە بەژداری تێدابکەن
سیاسەت ناتوانێت بەردەوام ڕەنگێکی هەبێ بۆیە سیاسەت بریتیە لەوسیحرەی کەبەڕەنگەکان دەیکات ،

لەکۆتا دەڵێم : پراکتیزەکردن و چەسپاندن وسەرکەوتنی بەشێك لەوئامانج وئەرکانە
دەبێ هزروزمان بڕیارو گوتاری هاوبەش و یەکگرتووی سیاسی هەبێت کەلە دەست پێك زەمینەی لەبار بڕەخسێنێ بەئاڕاستەی بوونی بەرەیەکی فرەوانی دێمۆکراتی کەڕوئیاو خوێندنەوەی هاوبەش کۆکەرەوەی لایەنە سیاسیەکان بێت وهۆکارگەلێکیش بێت بەئاڕاستەی ئارامکردنەوەی شەقام ودەسەبەرکردنی بەرەیەکی یەکگرتوو کەداهاتووی ئارامی وسەقامگیری ئاسایش ومتمانە بگەڕێنێتەوە بۆکۆی پێکهاتەکان ودەسەبەرو پارێزەری مافەڕەواودەستوورییە کانیان بکات ،
ئەوەی ڕۆژانە ڕوودەدات لای لایەنەسیاسی و نەتەوەییەکانی عەرەب و تورکمان گەرتاکتیک بێت ؟
دەبێ لای ئێمەی کورد و سیاسیەکانمان ستراتیژ بێ و هەنگاوی کردەیی بۆبنرێت گەرزێدە ڕۆییم نەکردبێت هاتنە دەرەوەی لیستی پارتی لەهۆڵی پەرڵەمانی عیراق و دەنگ نەدان بە یاسای هەڵبژاردن و بەدیاریکردنی کات و پڕۆسەی هەڵبژاردن لەشاری کەرکوك جگەلەوەی دابڕانە لەهاو هەڵوێستی کوردستانیان و زیان بەخش و گەیاندنیشە بەپێگەی سیاسی و ڕۆڵی گەلەکەمان لەداهاتووی ئەوشارە ،

بۆیەدەڵێم لەدەڤەرێك دەژین بەدرێژایی مێژووی١٠٠سەد ساڵ خەنجەر لەکالانەو سێرە لەیەك دەگرین وچەقۆ لەیەك دەسووین کوشتن و تەعریبیش لەترۆپک و لەولا بوەستێت ئێوەش کۆتا بەتاکتیك و بەرژەوەندی کەسی وحزبی بێنن و بەدوای شوناس و ئامانجە باڵاکانی گەل بکەون .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.