کۆمەڵی ئیسلامی کۆنگرەی چوارەمی خۆی دەبەستێت و پاشگری ئیسلامیش دەخرێتە دەنگدانەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 457 جار بینراوە

ستاندەر

بریارە لەمساڵدا کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستا کۆنگرەی چوارەمی خۆی ببەستێت، بۆ ئەم مەبەستەش چەند لیژنەیەکیان پێکهێناوە، بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر خواستی لابردنی پاشگری ئیسلامی و کرانەوەی زیاتری کۆمەڵ لەزیاد بووندایە لەناو بەرپرسەباڵاکانی ئەم حیزبەدا، بەڵام تاوەکو ئێستا روون نیە کەئەم خواستەدەستەبەر دەبێت لەکۆنگرەدا.

هەربەپێی زانیارییەکانی ستاندەری ئەگەر هەیە لەکۆنگرەدا پاشگری ئیسلامی بخرێتە دەنگدانەوە و ئەم بابەتە بەپێی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە یەکلاببێتەوە.

سەبارەت بەئاشتکردنەوەی سێ ئەندامی سەرکردایەتی و چەندین کارگێر مەڵبەند و ئۆرگانی تری کۆمەڵ کەپێشتر دەستیان لەکارکێشابوویەوە، سەرچاوەیەک لەلیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە بەپێگەی پەیسەر پرێسی راگەیاندووە، ئاشتکردنەوەی ئەم سەرکردانە کاری لیژنە نیە بەڵکو کاری ئەنجومەنی سیاسی و ئەمیرە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.