پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژئاڤا زیاد دەبێت لە دوو مەنگی ڕابردوو چەندین وەفدی سیاسی سەردانیان کردوون

لەلایەن ستاندار Posted on 215 جار بینراوە

ستاندەر

لە ئێستا پشتیوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژئاڤای کوردستان ڕوو لە گەشە کردنە، ئەگەر پێشتر پشتیوانیەکە تەنها لە ڕووی ئەمنی و سەربازی بوبێت، ئێستا پەڕیوەتەوە بۆ پشتیوانی سیاسی ئیدارەی خۆ بەرێوەبەری ڕۆژئاڤا، ئەوە شیکاری پێگەی ئەمۆنیتەرە بۆ دۆخی ئێستای ئەو بەشەی کوردستان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە لە دوو مانگی ڕابردوو ۹ وەفدی وڵاتان سەردانی ڕۆژئاڤایان کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری گفتوگۆیان کردووە.

لە مانگی ڕابردوو وەفدێکی باڵای سوید بە سەرۆکایەتی ئوریونیوز نێردەی نێونەتەوەیی سوید بۆ سوریا سەردانی ڕۆژئاڤان کردبو، ناوبراو بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند کۆمەڵکەی نێودەوڵەتی ویستی ئەوەیە نوێنەرانی ئیدارەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداری لە گفتوگۆکانی چارەسەری کێشەی سوریان بکەن.

عەبدولکەریم عومەر بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ڕۆژئاڤا لەبارەی ئەو سەردانانە بە ئالمۆنیتەری ڕاگەیاندووە هاتنی ئەو وەفدانه لە سێ ڕووەوە گرنگە کرانەوەی دیبلۆماسی، دان نان بە حکومەتی ڕۆژئاڤا وەک ئەمری واقیع،  ڕۆلگێڕان لە چەرەسەری کێشەی سوریا.

لە ماوەی ڕابردووش نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان بە فەرمی ڕیکەوتنی لەگەڵ ئیدارەی خۆبەرێوەبەری ئەنجامدا لە بەکارنەهێنانی منداڵان لە ململانێ و شەڕ، ئەوەش وەک هەنگاوێکی ئەرێنی سەیر دەکرێت لە مامەڵە لەگەڵ ئیدارەی خۆبەرێوەبەری لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

هەروەها بەرپرسانی ئیدارەی ڕۆژئاڤا ڕایانگەیاندووە هەریەک لە ئەمریکا و فەڕەنسا و وڵاتانی تریش بەڵێنیان داوە کورد ڕۆلێکی کاریگەری پێبدرێت لە پرسی چارەسەری کێشەی سوریا.

هەموو ئەو هەنگاوانە ئاماژەن کە ڕۆژئاڤا لە ماوەی چەند ساڵی داهاتو دەبێتە یەکێک لە یاریکارە سەرەکیەکانی سوریا و ڕۆلی دەبێت لە داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی ئەو وڵاتە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.