ستاندەر
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کەهاوکات فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکانی عێراقیشە، بریاری کشاندنەوەی حەشدی شەعبی لە ناوچەی شەبەکییەکانی دەشتی نەینەوادەرکرد و پەرلەمانتارێکی عێراقیش رەخنە لەم بریارەی سەرۆک وەزیران دەگرێت.
حه‌نین قه‌دۆ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر پێكهاته‌ى شه‌به‌كى ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر بڕیارى كشانه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ده‌شتى نه‌ینه‌وا جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا كۆچى به‌كۆمه‌ڵى شه‌به‌كییه‌كان رووده‌دات، قەدۆ رەخنە لەهێزەکانی پێشمەرگەش دەگرێت کە پێشتر ئەرکی پاراستنی ناوچەکانیان پێسپێردرابوو، دەشڵێت هێزی پێشمەرگە نەیتوانیوە شەبەکییەکان لەداعش بپارێزێت.
گوتەکانی ئەم پەرلەمانتارە لەکاتێکدایە ” عادل عەبدولمەهدی” سەرۆک وەزیرانی عێراق دووهەفتە پێش ئێستا بریاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم هێزەکانی سەربەحەشدی شەعبی دەرکرد، یەکەم هێزیش کە پابەندی بریارەکە بوو هێزەکانی سەرایەسەلام بوو کەلەلایەن ” موقتەداسەدرەوە” سەرپەرشتی دەکرێن..