ڕاپۆرتێک : دیبلۆماتە تورکەکان لە سەرانسەری جیهان کاری سیخوڕیەتی دەکەن بۆ ئەردۆگان

لەلایەن ستاندار Posted on 332 جار بینراوە

ستاندەر

پێگەی “نۆردیک مۆنیتەر” لە ڕاپۆرتێکی تایبەتی نهینیدا ئاشکرایکرد کە کارمەندانی دیبلۆماسی تورکیا لە ئەمریکا سیخوڕی بەسەر نەیارەکانی ئەردۆگانەوە دەکەن.

پێگەی “نۆردیک مۆنیتەر” تایبەتمەندی کاروباری تورکیای هەیە لە ڕاپۆرتێکی پر لە نهێنی ئاشکرایکرد کە باڵوێز و کونسوڵ و کارمەندانی تورکیا لەسەر خاکی ئەمریاک کاری سیخوڕیەتی دەکەن.

پێگەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە “ئەو بەڵگەنامانەی لەبەر دەستماندایە ڕاستەقینەن و چەندین بەشی نهێنی لەخۆ دەگرێت و دەیسەلمێنێت کە کاری سیخوڕیەتی لە ئەمریکا لەلایەن تورکەکانەوە ئەنجام دەدرێت.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەشیاندا هاتووە “کارمەندانی دیبلۆماسی تورکیا لە ئەمریکا ئێستا ئەرکیان کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر ئۆپۆزسیۆنەکانی حکومەتەکەی ئەردۆگان و دوای کۆکردنەوەی زانیاریش هەموو زانیارییەکان دەنێرنەوە بۆ تورکیا”.

لە پێگەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە “کە تورکیا لە ئێستادا دەستیکردووە بە کاری سیخوڕی لە ڕێگەی باڵوێزان و کونسوڵ و کارمەندانی دیبلۆماسی لە سەرتاسەری جیهان کە ئەوەش کارێکە تەواو ڕیگە پێنەدراوە لەسەر ئاستی سیستەمی نێودەوڵەتی”.

ئەمە لە کاتێکدایە ١٧ تەمووز لە هەولێر لە ڕووداوێکی تەقەکردندا جێگری کونسوڵی تورکیا لە ڕێستورانتێک کوژرا و پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەو کەسەی کوژراوە سەر بە دەزگای هەواڵگری بووە نەک جێگری کونسوڵ.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.