مسعود عبدالخالق: عەرەب خۆیان لەگەل ئیسرائیل وئەمریكا ڕێك كەوتوون و کوردیش بەهەڕەشە بۆ سەرخۆیان دەبینن

لەلایەن ستاندار Posted on 273 جار بینراوە

ستاندەر

مسعود عبدالخالق نوسەر و چاودێری سیاسی لەنوسینێکیدا کە لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە باسی لەوەکردووە کە حزبی بەعس کورد بە دوژمن وەسف دەکات. ناوبراو دەڵێت لە تازەترین بەیانی حزبی بەعس کە لە رۆژی 28ی تموزی 2019 بڵاوکراوەتەوە كوردیشی بەهەڕەشە لەسەر ئومەی عربی هەژماركردوە.

مسعود عبدالخالق لەدرێژەی نوسینەکەی بەسەرسوڕمانیەوە پرسیاری ئەوە دەکات کە کەی کورد هەڕەشە بووە لەسەر عەڕەب و دەڵێت “كەی كورد هەڕەشە بوە بۆ سەر عەرەب , ئەوەنیە عەرەب بەخۆیان وا لەگەل ئیسرائیل وئەمریكا ڕێك كەوتوون , لە رۆژهەلاتی ناوەراست تاقە هاوپەیمانی ئیسرائیل و ئەمریكا هەر عەرەبە , 28 بنكەی سەربازی ئەمریكا هەیە هەموی لەناوچەی عەرەبە , 52 عەرەب ئەندامی كنیسەی ئیسرائیلن ،2000سەربازی عەرەبی لە سوپای ئیسرائیلیە …زۆری ترمان لایە ئەی بۆ دەبێت كوردیش لەچوارچێوەی شعوبی هەرەشە بێت لەسەر ئومەی عەرەبی ؟ “

ئەوەش دەقی نوسینەکەیەتی

حزبی بەعس كوردی بە دوژمن وەسف كردەوە

لە تازەترین بەیانی حزبی بەعس رۆژی 28ی تموزی 2019 كوردیشی بەهەڕەشە لەسەر ئومەی عربی هەژماركردوە، لەخالی چوار وای ڕێزكردوە دوژمنەكان : 1-هێزە سەرمایەدارەكان 2-زایۆنی 3-فارسی 4-شعوبی ..ئەوەی ئاخیری كورد دەگرێتەوە چونكە ئەنفالی 1963 وئەنفالی 1988ی حزبی بەعس پالپشت بەو چەمكە بوو ، لە بنەچەدا شعوبی بەوانە وتراوە كە عەرەبی بەسەر عەجەم فەزڵ نەكردووە، یان وەك دمحمد عمارە دەلێ‌ ئەوانەی ویستیان ئیسلام وەرگرن بێ عروبە ، ئیتر لەسەردەمی ئەمەوی چەمكی وەك موالی وشعوبی و علوج سەری هەلداوە ، زۆر ئیمام و زانای تر تێوە گلاون لەوەی گوایەعەرەب لای خودا فەزلی زیاترە لە عەجەم ،كتیبەكانی : ( فضل العرب والتنبيه علي علومها) ، (محجة القرب في فضل العرب) , ( مسبوك الذهب في فضل العرب), (العرب خير الَامم)،..زۆری تریش ,لە فەرمودەی دروست كراو هاتوە (حب العرب إیمان، وبغضهم نفاق ) گوایە (ح عمر)ووتویەتی: لا تَعَلّمۆا رَطانَەَ اڵاعاجمِ.. ئەوانە هەموی هەلبەستراوە , بەلام وولاتانی عربی بەڕاستی دەزانن و زاراوەی (امە العربیەواحدە ذات رسالة خالدە )لەوە هاتە دی , حزبی بەعسیش بەو چەمكە هەلبەستراوە قەومیانە(دور لەئایین)ئەنفالی كوردی كرد , كەی كورد هەڕەشە بوە بۆ سەر عەرەب , ئەوەنیە عەرەب بەخۆیان وا لەگەل ئیسرائیل وئەمریكا ڕێك كەوتوون , لە رۆژهەلاتی ناوەراست تاقە هاوپەیمانی ئیسرائیل و ئەمریكا هەر عەرەبە , 28 بنكەی سەربازی ئەمریكا هەیە هەموی لەناوچەی عەرەبە , 52 عەرەب ئەندامی كنیسەی ئیسرائیلن ،2000سەربازی عەرەبی لە سوپای ئیسرائیلیە …زۆری ترمان لایە ئەی بۆ دەبێت كوردیش لەچوارچێوەی شعوبی هەرەشە بێت لەسەر ئومەی عەرەبی ؟
مسعودعبدالخالق  29/7/2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.