هاتوچۆی هەڵەبجە: ژمارەی ١٩٨٨-هەڵەبجە لە لیستی ژمارە نایابەکان دەهێندرێتە دەرەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 316 جار بینراوە

ستاندەر

بەڕیوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند ژمارە تابلۆی ئۆتۆمبێلی ١٩٨٨ (العراق-حلبجە) لە ڕیزی تابلۆ نایابەکان دەهێندرێتە دەرەوە و ناخرێتە زیادکردنەوە.

بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند “ژمارە تابلۆی ئۆتۆمبێلی ١٩٨٨ لە لیستی ژمارە تابلۆ نایابەکان دەهێندرێتە دەرەوە و ناخرێتە زیادکردنەوە کە پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو”.

هەروەها لە راگەیاندنەکەی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجەشدا هاتووە “بە نووسراو داوامان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کردووە ئەم ژمارە تابلۆیە بخرێتە مۆزەخانەی هەڵەبجەوە چونکە ئەم ژمارە شومە بۆ خەڵکی هەڵەبجە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی ئەوەیان نەداوینەتەوە”.

هەروەها هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە راشیگەیاند “وەزارەتی ناوخۆ ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ هێنانە دەرەوەی ژمارە تابلۆی ١٩٨٨ لە لیستی ژمارە تابلۆ نایابەکان و بڕیاریان داوە وەک هەر ژمارەیەکی ئاسایی بفرۆشرێت”.

١٦/٣/١٩٨٨ ئەو بەروارەیە کە تێیدا ٥٠٠٠ کەس لە دانیشتوانی هەڵەبجە بە هۆی کیمیابارانی ڕژێمی دڕندەی بەعس شەهیدبوون.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.