چەند گەشتیارێکی هەرێم لە فڕۆکەخانەی ئەنکەرا دوای سوکایەتی زۆر دیپۆرت دەکرێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 419 جار بینراوە

ستاندەر

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هێلی ئاسمانی عێراقی کە چەند گەشتیارێکی هەرێمی کوردستانی هەڵگرتبوو لە فڕۆکەخانەی ئەنکەرا لەلایەن تیمێکی ئەمنییەوە سوکایەتی زۆریان پێکراوە و بڕیارە دیپۆرت بکرێنەوە.

ڕۆژنامەنووس کەوگاز ئەلبەحری لە پۆستێکی فەیسبووکدا رایگەیاندووە “بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هێلی ئاسمانی عێراقی کە چەند گەشتیارێکی هەرێمی کوردستانی هەڵگرتبوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو فڕۆکەخانی ئەنکەرا بەڕێکەوتبوو، بەڵام لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی ئەنکەرا لەلایەن تیمێکی ئەمنی ئەوێوە گەشتیارەکان دەستبەسەر دەکرێن”.

هەروەها ڕۆژنامەنووسەکە ئەوەشی وتووە “دوای سوکایەتیەکی زۆر بە گەشتیارەکان بریارە ئەمڕۆ ئێوارە دیپۆرتی هەرێمی کوردستان بکرێنەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا چەند گەشتیارێکی هەرێمی کوردستان لە شارێکی باکووری تورکیا لەسەر هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان سوکایەتی زۆریان پێکرا.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.