لادێ و بەرهەمی خۆماڵی

لەلایەن ستاندار Posted on 330 جار بینراوە

زانا حاجی

ئەگەر لەم ساڵانەی دوایدا سەرێکی لەژیان و گوزەرانی گوندنشینەکان بدەین بەتەواوی ئەوە بەدی دەکەین کە جیاوازییەکی ئەوتۆ نابینرێ لەشێوازی ژیانی گوندنشین و شارنشینەکان ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گەندەڵییەی کە چەندین ساڵە لەلایەن هەردوو حزبی دەسەڵاتدار دەکرێ و خەڵکی لەسەری ڕاهێنراوە
بۆ نمونە گەر سەیری قوتابخانەکان بکەی بەچەندین دامەزراو بەدی دەکەیت کە گوایە بۆ پاککردنەوەی قوتابخانە دامەزراون و بۆ مزگەوتەکانیش بەهەمان شێوە کە هەریەک لەمان تەنها چەند ڕۆژێکی دیاری کراو دەوام دەکەن لەمانگێکدا یاخود هەفتەیەکدا و لەپاڵ ئەمانەشدا دامەزراندنی خەڵکی گوندەکان لەسلکی سەربازییەوە لەسەر میلاکی ئەو حزبەی کە لەو گوندە تێیدا باڵادەستە ، هەموو ئەمانە هۆکارن بۆ ئەوەی خەڵکی گوندەکان تەمەڵ بکەن و کار بۆ دروست کردنی بەرهەمی خۆماڵی نەکەن و کاریگەری خراپ لەسەر کشتوکاڵ و بەرهەمی خۆماڵی دروست بکەن چونکە لەڕووی مادییەوە بەهۆی دەمەزراندنەوە داهاتێکی باشتری دەست دەکەوێ وەک لەکشتوکاڵ کردن ، وە خاڵێکی تری ئەم بابەتە ئەوەیە کە ئەم دامەزراندنە بێ پلان و ڕەهایە لەسەر حسابی حزب و دوور لە سیستەمی حوکمڕانی کار لەسەر بێ هەڵوێستکردنی خەڵک دەکات و وا لەخەڵکەکە دەکات کە لەهەر بارودۆخێکدا بێت هیچ هەڵوێستیکی نەبێ لەسەر هەموو ئەو پێشهاتانەی کە لەلایەن حزبی باڵادەست لەو ناوچەیەدا دێنە پێش
بۆ نمونە لەکاتی نەبوونی خزمەتگوزاری ڕێگاوبان یاخود ئاو و کارەبا خەڵک هیچ هەڵوێستێکی نابێ و دەسەوسان دەوەستێ لەبەرئەوەی هەموو ئەو کەموکوڕیانە لەلایەن یەکێ لەو حزبەیەوە دروست دەبێ کە کابرای گوندنشین لەسەر حسابی ئەو دامەزراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.