خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاندراوێکی بەپەلەی بۆ ڕای گشتی جیهان بڵاوکردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 414 جار بینراوە

ستاندەر

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ خۆبەڕێوبەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ناوەندی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە شاری قامشلۆ ئەنجامدا و ڕاگەیەندراوێکی بلاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە :

دەوڵەتی تورک بەردەوام هێرش دەکاتەسەر هەرێمەکانی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ ئەوەی ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکە تێکبدات و پرۆژەی دیموکراتی و نمونەی پێکەوە ژیانی پێکهاتەکان هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەو هەڕەشەیە مەترسییەکی گەەورە لەسەر هەرێمەکە و چارەسەری ئاشتیانەی لە سوریا دروست دەکات، هەر هێرشێک بۆسەر ناوچەکە ڕێگە بۆ گەڕانەوەی داعش دەکاتەوە و هەرێمی داگیرکاری تورکیا لە سوریا بەرفراوان دەکات.

وەک خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بانگ لە ڕای گشتی جیهان، سوریا، هەموو ئەو لایەنانەی پابەندی ئارامی و چارەسەری دیموکراتی سوریان، هەمووکەسێک کە دەیەوێت تیرۆری داعش لەناوبچێت، ئەو لایەنانەی دەیانەوێت ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکەمان بپارێزرێت و ڕێگە لە پارچەبوونی جوگرافی و کۆمەڵایەتی سوریا بگیرێت دەکەین؛ بۆ ئەوەی ڕێگا لە هێرشەکانی تورکیا بگرن هەڵویستی بەرپرسیارانە وەربگرن.

پێکهاتەکانی خۆبەڕێوبەری لەدژی داعش خۆیان پاراست و بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش سەرکەوت، بەو سەرکەوتنەش ئەم ئارامی و ئاشتییە بۆ هەموو گەلانی هەرێمەکە و جیهان پێکهێنا.

لەم قۆناغەدا پێویستە هەموو هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی تیرۆر و چارەسەری دیموکراتیانەی ئاڵۆزی سوریا بێت، ئێستا کاتی هێرش بۆسەر ئەو هەرێمانە نییە کە دژی داعش شەڕیان کردووە و تا ئێستاش دژی شانە نوستووەکانی شەڕ دەکەن، لەم هەرێمەدا هەزاران منداڵ و خانەوادەی داعش لە کامپەکانن، هەروەها هەزاران تیرۆریستی داعش لە زیندانەکانن، هێزەکانی ئێمە چاودێرییان دەکەن، هەروەها لەم هەرێمەدا پێنج ملیون خەڵکی مەدەنی دەژین و بەشێکیان ئەوانەن کە لە ناوچەکانی سوریا هەڵهاتوون و بەدوای ناوچەیەکی ئارام خۆیان گەیاندووەتە ئێرە، داوا لە جیهانی ئازاد دەکەین بۆ ئەوەی ڕێگا لە هێرشی تورکیا دژی هەرێمەکە و پێکهاتەکانی بگرێت، بەرپرسیارەتی خۆی بەجێی بێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.