لە قەزای چەمچەماڵ کەسێک برایەکی خۆی دەکوژێت

لەلایەن ستاندار Posted on 293 جار بینراوە

ستاندەر

لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانیکەسێک برایەکی خۆی دەکوژێت و دوای جەند کاتژمێرێک لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلیمانی ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، (ژ ئ ع) تەمەن ٢٢ ساڵ بە چەکی کڵانشیکۆف تەقەی لە بارکەی خۆی کردووە بە ناوی (م ئ ع) تەمەن ٣٥ ساڵ و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ” دوای ئەوەی پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد و زانیاری بەدەست خست، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی قەرەناو دەستگیربکرێت”.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە”لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی لەلاین پۆلیس دەستبەسەرە و لەلایەن پۆلیسەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پۆلیسی هەرێم لە ئامارێکدا بڵاویکردووەتەوە کە لەمساڵدا ڕیژەی کوشتن زیادی کردووە ئەویش بەهۆی زۆربوونی چەک لەلایەن هاوڵاتییانەوە.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.