نوێترین ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی په‌كه‌كه‌ بڵاوکرایەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 339 جار بینراوە

ماڵپەڕی گەریلا تیڤی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان ڤیدیۆی نوێترین چالاکی گەریلاکانی لە فارقین-ئامەد بڵاوکردەوە.

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە له‌باره‌ی چالاكییه‌كه‌وه‌ رایگەیاند “لە ٩ی مانگی ڕابردوودا لە کاتژمێر ٠٧:٢٠ی ئێوارە، گەریلاکان لە دژی یەکینەیەکی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجام داوە، کە ئەرکی ئەو یەکینەیە پاراستنی بەنداوی فارقین-بووە، “کوژراو و برینداریی دووژمن هەیە، بەڵام ژمارەیان نەزاندراوە”.

ئەم جالاکییە لە کاتێکدایە هاوڵاتیانی سنووری فارقین-ئامەد چەندین جارە ناڕەزایەتی دژی دروستکردنی ئەم بەنداوەیان دەربڕیووە و پدەڵێن زیانێکی زۆر بە ژینگە و سروشتی ناوچەکەیان دەگەیەنێت، بۆیەشە سوپای تورکیا هێزی تایبەتی ناردووە بۆ پاراستنی بەنداو و کۆمپانیاکانیان.

کلیل لەسەر ئەو “گەریلا تیڤی”یەی خوارەوە بکە و ڤیدیۆکە ببینە:

گەریلا تیڤی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.