بەدەنگی ٨٧ پەرلەمانتار پەرلەمانی کوردستان رۆژی ٣ی ئابی وەک رۆژی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان ناساند

لەلایەن ستاندار Posted on 197 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمرۆ پەرلەمانی کوردستان لەکۆبوونەوەیەکی نائاساییدا گفتوگۆی ئەنجامدا لەسەر پۆرژەپێشنیاری ناساندنی رۆژی ٣ی ئاب وەک رۆژی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان، لەکۆبوونەوەکەدا پەرلەمانی کوردستان بەدەنگی ٨٧ پەرلەمانتار پرۆژە پێشنیارەکەی پەسند کرد و رۆژی ٣ی ئاب وەک رۆژی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان ناسێندرا و لەپرۆژەکەدا هاتووە کەوا حوکمەتی هەرێم قەرەبوی قوربانیان بکاتەوە و دەستیش بکات بەئاوەدانکردنەوەی شنگال و دەوروبەری.
پێنج ساڵ پێش ئێستا لەرۆژێکی وەک ئەمرۆ دوای کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەشنگال، داعش هێڕشی بۆسەر شارەکە ئەنجامدا، لەئەنجامی هێرشەکەدا هەزاران کەس ئاوەرەبوون و بونە قوربانی هێڕشەتیرۆرستیەکەی داعش، ئەمەجیالەوەی بەسەدان کەس زیندەبەچاڵ کران و سەدانی تریش وەک بەندە لەبازاراکانی موسڵ و رەقە و تەلعفەر فرۆشران..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.