ستاندەر
بزوتنەوەی گۆران بەپێی ئەو رێکەوتنەسیاسیەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامی دابوو، ١١ پۆستی باڵای بەرکەوتەی حیزبەکەیەتی، بەڵام جگە لەوەزیرەکان بۆ پۆستە وەزارییەکان، هیچ یەک لەپۆستەکانی جێگری سەرۆکی هەرێم و یاریدەدەری سەرۆکی حوکمەت بۆ کاروباری چاکسازیی و سەرۆکی سندوقی داهاتە نەوتییەکان یەکلانەبوونەتەوە، ئەمجیا لەوچواروەکیل وەزیرەی کەبەرکەوتەی بزوتنەوەکەن لەکابینەی نۆدا.
بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر جیا لەم پۆستانە، گۆران داوای %١٢ی سەرجەم وەزارەتەکانیش دەکات، بۆ ئەمبەستەش هەڵسوراوێکی ئەم حیزبە بەستاندەری راگەیاندووە: بەپێی رێکەوتنە سیاسییەکەمان لەگەڵ پارتی دیموکرات پێ ویستە %١٢ سەرجەم وەزارەتەکان پشکی گۆران بێت و ئەمە لەرێکەوتنەکەدا یەکلاکراوەتەوە.
دەربارەی یەکلاکردنەوەی %١٢ پشکی گۆران لەناو وەزارەتەکان سەرچاوەیەک بەستاندەری راگەیاندووە: لەم هەفتەیەدا وەڤدی دانوستانکاری گۆران دور لەچاوی کامیراکان لەگەڵ وەڤدی دانوستانکاری پارتی کۆبوونەتەوە و لەکۆبوونەوەکەدا باسی وردەکاری بەرکەوتەی گۆران لەکابینەی نۆیەمدا کراوە و پارتیش بەڵێنی جێ بەجێ کردنی رێکەوتنەسیاسییەکەی بەبزوتنەوەکە داوە..