ئیسلامیەكان لە دواى پێكهاتنی كابینەى نوێی حكومەت

لەلایەن ستاندار Posted on 344 جار بینراوە

عمر علی محمد

ئیسلامیەكانى هەرێمى كوردستان هەتا ئێستا بەدەم وەلآمى ئەو پرسیارەوە نەچوون كە ئایا بۆچى خرانە دەرەوەى پێكهاتەى حكومەتى نوآ؟ ئایا هۆكارەكە بەهۆى دابەزینى كێرڤی جەماوەرى و نزم بوونەوەى ئاستى دەنگەكانیانە؟ یان بەهۆى بآ پلانى خۆیانە بۆ شێوازى مامەڵەكردن لەگەلأ دەسەلآت؟ یان هۆكارەكەى دەگەڕێتەوە بۆ فشارى ئەمریكیەكان و كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى كە نابێت مامەڵە لەگەلأ ئیسلامى سیاسیدا بكرێت و دەبێت پەراوێز بخرێن؟
هەرسآ پارتە ئیسلامیەكەى كوردستان شێوازى دید و تێڕوانینیان بۆ كارى سیاسى لە یەكترەوە نزیكن، هەرسێكیان لە ئێستادا لە چوارچێوەى فرەیى سیاسى دا كار دەكەن و وەك بنەمایەكى دیموكراسیش بەشدارى لە هەڵبژاردنەكاندا دەكەن بۆ گەیشتن یان بەشداریكردن لە دەسەلآتدا، هەرسآ پارتە سیاسیەكە لەكارى سیاسیاندا زیاتر پشت بە كارى بانگخوازى دەبەستن و بۆ ئەم مەبەستەش سیاسەتیان كردۆتە پاشكۆى كارى بانگخوازى و هەر لەم رێگەیەشەوەیە دەیانەوێت جەماوەر بۆ پارتەكانیان زیاد بكەن و بۆ سەلماندنى ئەم راستیەش ئەوەیە لە هەڵبژاردنەكانى رابردوودا ژمارەیەك لە بانگخواز و مامۆستاى ئاینى كراونە بەربژێر و توانیویانە دەنگى باشیشیان بۆ كۆ بكەنەوە، بەلآم دواجار بە گەیشتنیان بە پەرلەمان و پۆستە حكومیەكان نەیانتوانیوە وەك پیاوى دەوڵەت سەركەوتنێكى پیشەیى بەدەست بهێنن.
ئەم شێوازە لە كارى سیاسیدا زۆرتر هاوشێوەى پارتە ئیخوانیەكانە كە لە رۆژهەلآتى وولآتانى عەرەبیدا كاردەكەن، وەك میسر و ئەردەن و كوەیت و یەمەن و هەندآ لە ولآتانى تر كە بەهۆى ئەم شێوازەوە تووشى چەقبەستویى و قەیرانى جۆراوجۆر بوونەوە، ئەم پارتە ئیسلامیانە ئێستاش نەیانتوانیوە رزگاریان ببێت لە گوتارى چارەكى كۆتایى سەدەى رابردوو، كە ئەویش جەخت كردنەوەیە لەسەر پاراستنى شوناسى ئیسلامى بوونى كۆمەڵگەى كوردى ، لەكاتێكدا كە ئەمە ئەركى رێكخراوە بانگخوازیەكانە نەك پارتى سیاسى.
كاركردنى پارتە ئیسلامیەكانى كوردستان بەو فۆڕمە تەقلیدیە، بوەتە هۆى ئەوەى نەتوانن وەك پارتێكى سیاسى گەشەكردووى مۆدێرن كاربكەن و بتوانن نوێنەرایەتى هەموو چین و توێژەكان بكەن، بەڵكو ئێٍستا ئەوان نوێنەرى كەمینەیەكى ئایدیۆلۆژى ئیسلامین، نەك هەموو كۆمەڵگەى كوردى كە دابەشبوونى جۆراوجۆرى هەیە لەڕوى فیكرى و ئاینى و نەتەوەییەوە.
ئەم پارتە ئیسلامیانە لە ناوخۆى پارتەكانیشیاندا ئاستى گۆڕان و گەشەیان زۆر لاوازە و نەیانتوانیوە فۆڕم و شێوازى كاركردنیان بگۆڕن یان زەمینەیەك ساز بكەن بۆ گۆڕانى سەرۆك و بەرپرسەكانیان، لە هەرسآ پارتەكەدا بە درێژایى 28 ساڵى رابردوو تەنها نوخبەیەك رابەرایەتى پارتەكانیان دەكەن و لەم روەوە هیچ جیاوازیەكیان لەگەلأ پارتە عەلمانیەكاندا نیە، ئەمەش لەلایەك نیگەرانى و بآ هیوایى لەلاى گەنجان و ئەكادیمى و كەسانى رۆشنبیر دروست كردووە و بۆتە هۆى ئەوەى كە ئەم سآ پارتە خاڵى ببنەوە لە میدیاكارى بەهێز و نووسەر و رۆشنبیر و ئەكادیمیەكان، چونكە ئەو نوخبە بالآدەستە تواناى لەخۆگرتنى ئەو توێژانەیان نیە و زۆرجاریش بەدوركەوتنەوەیان دڵخۆش دەبن.
لەلایەكى ترەوە ئەم فۆڕمە لە ئیسلامى سیاسى رۆژ بەرۆژ لەناوخۆو دەرەوەدا دەكەوێتە پەراوێز و چیتر وەك هێزێكى سیاسى كاریگەر مامەڵەى لەگەڵدا ناكرێت، بەتایبەتى ئەمریكا و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، چونكە لەدواى بەهارى عەرەبیەوە ئەو مامەڵەیەى كە لەگەلأ ئیسلامى سیاسى دا دەكرێت روبەڕوبوونەوەو لێدان و پەراوێزخستنە. لەبەرئەوە ئەم پارتە ئیسلامیانەى كوردستان ئەگەر خوێندنەوەیەكى واقیع بینانەیان هەبوایە بۆ گۆڕانكاریەكانى رۆژهەلآتى ناوەڕاست دەبوایە شێوازى كار و گوتارى سیاسیان بگۆڕیایە هەتا هاوتەریب بە گۆڕانكاریەكان ئەوانیش بیانتوانیایە گەشە بكەن و پەیوەندیەكى نوآ لەگەلأ هێزە كاریگەرەكاندا دروست بكەن، نەك روبەڕوبوونەوەو ململانآ، پێم وایە ئەگەر بەم شێوەیە كاریان بكردایە لەناوخۆى كوردستان و لەگەلأ هێزە دەسەلآتدارەكانى كوردستانیشدا دەیانتوانى باشتر مامەڵەیان بكردایە و لێكتێگەیشتنى زیاتریان هەبوایە لەگەڵیاندا.
دابڕانى ئەم پارتە ئیسلامیانە لە یەكتر و تەنها خولانەوەیان لە دەورى بەرژەوەندیە تایبەتیەكان واى لێكردوون كە نەتوانن ببنە خاوەنى پرۆژەیەكى سیاسى گەورە و كاریگەر كە پارتە حوكمڕانەكان ناچار بكەن مامەڵەیەكى ئیجابیان لەگەڵدا بكەن، بۆ نموونە لە خولى پێِشووى حكومەتدا كۆمەڵى ئیسلامى ئەوەندەى لە بزوتنەوەى گۆڕان نزیكبوو هیواكانى لەسەر هەڵچنى بوو ئەوەندە بڕواى بە هێزە ئیسلامیەكانى تر نەبوو، ئەوەندەش كە یەكگرتوو لە پارتى نزیك بوبوەوە ئەوەندە لە كۆمەڵ و بزوتنەوە نزیك نەدەبویەوە، كەواتە ئەم پارتە ئیسلامیانە تواناى ئەوەیان نیە كە پێشنیارى پرۆژەى گەورە بكەن و جیاوازیەكانیان تێبپەڕێنن و بتوانن لە چوارچێوەیەكى سیاسى نوێدا درێژە بە كار و چالاكیەكانیان بدەن.
لە ئێستادا ئیسلامیەكانى كوردستان یەكەم هەنگاو كە پێویستە بینێن ئەوەیە كە بازنەى ئیسلامى سیاسى جێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ بازنەى نیشتمانى و كوردستانى بوون و كوردبوون، واتە پێویستە لە ئایدیۆلۆژیاى ئیسلامى سیاسیەوە بگەڕێنەوە بۆ بازنەى مسوڵمانى كوردستانى دیموكراسیخواز، ئەمەش بەوە دەبێت كە چوارچێوەى ئەم پارتە سیاسیانەى ئێستایان تێپەڕێنن بۆ پرۆژەیەكى سیاسى نیشتمانى، ئەم قۆناغە ئەوەشى تێپەڕاندووە، كە بەرەى ئیسلامى دروست بكەن یان بچنە ناو پارتێكى ئیسلامى ترەوە، بەڵكو پێویستە هەرسآ پارتە ئیسلامیەكە لە جیاتى خزمەت بە ئەجینداى ئیسلامى سیاسی و بەرژەوەندى سەركردە و بەرپرسەكانیان بیر لە پرۆژەیەكى گەورەى نیشتمانى بكەنەوە، كە ئەمەش ببێتە چوارچێوەیەك بۆ خزمەتى گەل و نیشتمان و بەدەمەوەچوونى چارەسەرى قەیرانەكانى كۆمەڵگەى كوردستان بە هەموو چین و توێژەكانیەوە، ئەمەش پێویستى بە عەقڵى نوآ و كەسایەتى نوآ و فۆڕمێكى تازە هەیە، بەلآم ئایا ئەم پارتە ئیسلامیانە ئامادەن ئەم هەنگاوە بنێن؟ زۆر جێگەى گومانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.