د۰ محمد امین
سه‌ره‌نجام، دوای تێپه‌ر بوونی نۆ مانگ بهسهرهەڵبژاردنهکانی په‌ڕله‌مانی کوردوستان، له ۱۰ی ته‌موزی ئه‌مساڵ ۲۰۱۹ کابینه‌ی نۆیه‌می حکومه‌تی هەرێم لەلایه‌ن مسرور بارزانی کوری گه‌وره‌ی مسعود بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌ت راگه‌یه‌نرا به هاوبه‌شی به نزیکه‌یی هەموو پارته‌کانی تر به ناو ئه‌وانه‌ش که ۆپۆسزێون بوون، که‌وا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی که‌سی و گرووپی ئابووری له‌ناو حکومه‌تا کۆی کردونه‌ته‌وه نه‌ک فکر و به‌رنامه‌ی سیاسی۰
حکومه‌تی تازه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها فایلی گه‌وره‌ی که‌ڵه‌که‌بووی زیاتر له ۲۰ ساڵی پاشا گه‌ردانی مامەڵه ئه‌کات که له کابینه‌ی حکومه‌ته‌کانی پێشوو بۆ جێماوه، به جۆرێ که، گه‌نده‌ڵی ،خه‌راپ به‌کار هێنانی ده‌سه‌ڵات له هەموو بوارەکانا، قه‌یرانی ئابووری و دارایی ،بێ کاری زۆر له‌ناو گه‌نجان ،وێران بوونی ژێرخانی به‌رهەم هێنانی نیشتیمانی ،قۆرخ کاری بازار،مافیا گه‌ری له بواری ده‌رمان و ته‌ندروستی له سه‌رئه ژماری ژیان و ته ندروستی خه‌ڵکی هه ژار، پۆخڵ کردن و وێران کردنی سامانی نه‌وت، به میلشیا کردنی کۆمه‌ڵگاو کایه‌کانی سیاسی، تاڵانی مڵک و دامه‌زراوه‌ی گشتی تا ئه‌گاته بڵاوبوونه وه‌ی دیارده‌ی مادده هۆش به‌ره‌کان کاراکته‌ری / ناسنامه‌ی حکومه‌ته‌کانی پێشوو بووه۰ بۆیه بۆراست کردنه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه نا هەمواره وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتیمانی و مرۆیی ئامانج، ارادهی به‌هێزو بێ سازش، ئامرازی پێویست وه کاری بێوچانی گه‌ره‌که ۰ له‌به‌ر ئه‌وه، حکومه‌تی تازه، ئەگه‌ر بیه‌وێت ببێته چاره سه‌ر، وه قۆناخی حکومه‌تی فشه و که‌شخه‌یی و نا به‌رپرسیاریه تی تێ په‌رێنێ، له‌به‌رده‌م ئه‌رک و بریاری سه‌ختایه .
وه مسرور بارزانی رووبه‌رووی به‌ربه‌ستی جددی و گه‌وره ئه‌بێته وه، هەم لەسه‌ر ئاستی ناوخۆ هەم له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، هەر لهسهرەتایی ده‌ست به کاربوونی به‌ڵێنی گۆڕانکاری و به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پاشا گه‌ردانی دا، چوونکه خۆى ئەزانی کێشه‌ی گه‌ندەڵی به هەموو جۆره‌کانیه‌وه به گه‌وره‌ترین کێشه و بەربەست دائه‌نرێ که هەموو کایه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له باشوور گۆج کردوه. لەبەر ئەوه، ئایندهی ژیانی سیاسی وه سه‌رکه‌وتنی مسرور بارزانى له کاره‌که‌ی دا مه‌رجه وه په‌یوه‌سته له‌سه‌ر توانای بریاردانی له‌سه‌ر شه‌ڕکردنی هەمهلایهنهی دژی گه‌نده ڵ کاران و گه‌نده‌ڵی، وه هەروەها چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه ڵواسراوهکانی نێوان به‌غدا و هەولێر که تا ئێستاش هاوڵاتیان باجی هەڵه و نه‌زانی بریار به‌ده‌ستانی پێشوو ئه‌دەن . به‌تایبه‌ت جێ به‌جێ نه‌کردنی مادده‌ی 140یه‌کێ له‌م به‌ربه‌سته گه‌ورانه‌یه که له کابینه‌کانی پێشوو ماوه ته‌وه، به‌ڵام ئێستا له ریگه‌ی ئه‌م ده‌ستوره‌وه که هەیه ئه‌توانری کاربکرێ بۆ یه‌کلاکردنه‌وه ی ناوچه داگیرکراوه‌کان به پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی.
له‌م رووه‌وه مسرور بارزانى ئه‌که‌وێته سه‌ر دووریانێکی چارهنووسسا، یا ئه‌وه‌تا ده‌ست به گۆڕانکاری ڕیشەیی ئه کات بێ بواردنی خزم و خوێش یان به‌رده‌وامی و درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وشه‌ی که ۲۸ ساڵه له وڵاتە زاڵه، له حاڵه تی یه‌که‌ما، نزیکانی خۆی له ده‌ست ئه‌دات به‌ڵام هەست و باوه‌ڕی نه‌ته‌وه بهداست دێنێ، وه له حاڵه‌تی دووه‌ما باوه‌ڕی نه‌ته‌وه له ده‌ست ئه‌دات بەڵام خۆی ئهگونجێنی له‌گه‌ڵ نزیکانی، که له‌ئه‌نجاما رای ئه‌کێشن به‌ره وهه‌مان تاس و حه‌مام که له‌سه‌ری راهاتوون و بۆته خوویان . واته مسرور بارزانى یا ئه‌بێته محمد بن سلیمانی کوردی ئاراسته‌ی تازه‌ی خۆی وهرئه گرێ یا به‌هەمان ئاراسته‌ی کۆنا ئه‌ڕوات که له هەردوو حاڵه‌تا ده‌رکه‌وته‌کانی بێ کاردانه وه نابێ له‌سه‌ر هەموو ئاستی.
لەبەر ئەمه، خه‌ڵک به تامه‌زرۆوه ئه‌ڕوانن تا بزانن ئه‌م گۆڕانکاریانه چین که بارزانی ئه‌نجامی ئه‌دات له‌سه‌ر ئاستی سسته‌می فه‌رمان ڕه‌وایی، به تایبه‌تی که ئێستا گروپی ئۆپۆسزێون نه‌ماوه تۆزێ هیوا کههەبێ لای خاڵک ئه‌مه‌یه بزانن مسرور بارزانی چی ئه‌کات؟.
وه له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه، بارزانی رووبه‌رووی به‌ربه‌ستی گه‌وره ئه‌بێته وه لهسهروکار بهپەیوهندی له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتانی ده‌ره‌وه به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتانی هاوسێ له ڕووی ئابووری و سیاسیه‌وه به تایبه تتر له بواری ئاسایش ووزه دا، له‌به‌ر ئه وه، پاش شکستهێنانی سیاسه‌تی هەڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری کهئهنجامه تراجیدیهکهی ئه‌مه بوو که بینیمان، بارزانی ناچار ئه‌کات پێداچوونه‌وه‌ی جددی بکات به په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ یه‌ک به‌یه‌کی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، وههەروهها پێویست ئه‌کات به ڕوانگه‌یه‌کی تر بڕوانێته په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوردانی به‌شه‌کانی تری کوردستان جیاواز له‌وه‌ی که تا ێئستا هەبووه.
ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی به عێراقهوهبێ له‌کاتی ئێستادا بۆ کورد گرنگه له رووی ئابووری، ئاسایش وه سیاسیه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق په‌ره‌پێدا ، چوونکه:
1- کورد له ۲۰۰٥ له‌ڕیگه‌ی ئه‌م گروپانه‌ی که تا ئێستاش له گۆڕه‌پانی سیاسی بوونیان هەیه، ده‌نگیاندا به ده‌ستوری تازه‌ی عێراق و مانه‌وه‌ی کورد له‌ناوعێراق له بری دەنگدان به سه‌ربه‌خۆیی که ئه وکات ده‌وڵه‌تی عێراق دروست نهبوبۆوه ، سه‌ربه‌خۆیی گوونجاو و ئاسان بوو، تاسه‌ره‌نجام کورد به ئاره‌زووی خۆی بریاری دا به یاسا‌و به ده‌ستوور خۆی بکاته عێراقی که براده‌ران ناویان نا بووعێراقی هیوا و ئاشتی ۰
2- له‌که‌تی ئێستادا، پاش ئه‌وه‌ی عێراقی دوای به‌عس به ده‌ستی کورد دروست کرایه‌وه، وه کوردیش بۆ/وه له‌سه‌ر پۆست و ایمتیازاتی ماددی عیراق شه‌ڕی یه‌کتر ئه‌که‌ن وه خۆیان بێ حورمه‌ت و رووره‌ش ئه‌که‌ن، وڵاتانی گه‌وره‌ی خاوه‌ن هێزو بریاریش بۆ به رژه‌وه‌ندی خۆیان لانی که‌م تا ئێستاش له‌گه‌ڵ هەڵوهشانهوهی عیراق نین .
بۆیه دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ژماری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عیراق زیان هەم به کورد هەم به عیراقیه‌کان ئه‌گه یهنئ، ئاش به تاڵی ۱۹۷٥، 1988،۱۹۹٦ وه ۲۰۱٦ نموونه‌ی بهرهەمی هەڵه سیىاسیىه كانن له دیاری کردنی په‌یوه‌ندیه کانا، که خه‌ڵکی هەژار و زه‌حمه‌تکێشی کوردوستان به خوێنی خۆیان تا ئێساش باجه‌که‌ی ئه‌ده‌ن هەر له قوربانی دان له مه‌یدانی نه‌به‌رده‌کان و بهندیخانهکانا تا ئه‌گاته راگواستن و کۆچ پئدان و کیمیا باران و ئه‌نفال.
ئه گه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگەی داهاتوودا بارزانی نه‌توانێ ڕووبه‌رووی به‌ربه‌سته‌کان ببێتەوه كه له هەموو بوارەكانا هەستی پێ بکرێ به‌ره و گۆڕانکاری ریشه‌یی، ئەوه دووچاری کێشه‌ی متمانه ئه‌بێته‌وه، وه خه‌ڵک زیاتر بێ هیوا ئه‌بن له نه‌بوونی گۆڕانکاری، بۆیه ئه‌گه‌ری سه‌رهەڵدانی ره‌وشی ئێستای وه‌ک سودان و ئه‌لجه‌زائیر له کوردوستان زۆره ئه‌گه‌ر له ئاینده‌یه‌کی نزیکا گۆڕانکاری جددی نه کرێ، واته بریار ئه‌که‌وێته ده‌ست شه‌قام، مه‌گه‌ر ڕووداوێکی ده‌رکی رووبدات ورێگری بکات له‌سه‌ر هەڵدانی ئه‌و ره‌وشه‌ی که له سودان و ئه‌لجه‌زائیر هەیه.