ستاندەر
میدیاکانی نزیک لە داعش بلاویانکردەوە ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش، عەبدوڵڵا قەرداشی بە ڕەگەز عێراقی وەک جێگرەوەی خۆی دیاریکرد.
دەزگای (اعماق) کە وەک دەزگای ڕاگەیاندنی فەرمی داعش دەناسرێت بڵاویکردەوە کە ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش عەبدوڵڵا قەرداشی وەک جێگرەوەی خۆی دیاریکرد لە “ڕاییکردنی کاروباری موسڵمانان”.
دەزگای “اعماق” باسی لەوەش کردووە کە، خەلیفەی داعش چوارشەممەی ڕابردوو لەگەڵ ئەنجومەنی شورای دەوڵەتی ئیسلامی کۆبووەتەوە و باسی لە دیاریکردنی جێگرەوەی خۆی کردووە، ئەویش بە پاساوی توندوتۆڵکردنەوەی دەوڵەتی ئیسلامی”.
عەبدوڵڵا قەرداشی بە زاراوە تورکمانە و خەڵکی قەزای تەلەعفەری سەر بە پارێزگای موسڵە و لە رابردوودا بە کەسێکی دڵڕەق و بکوژ دەناسرا.
ب.ئ